كوردى

دادگای فیدراڵی: هه‌ر كاندیدێك ده‌نگی پێویستیش بهێنێت نابێته‌ په‌رله‌مانتار

كركوك الان kirkuknow
مصدر الخبر / كركوك الان kirkuknow

April 17, 2018 at 3:26 pm

هه‌ولێر، 17-4-2018، بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عیراق فۆتۆ: نارین رۆسته‌م

كه‌ركوك ناو

دادگای باڵای فیدراڵی له‌ عیراق رونیده‌كاته‌وه‌، هه‌ر كاندیدێكی هه‌ڵبژاردن ئه‌گه‌ر ده‌نگی پێویستیش بهێنێت نابێته‌ په‌رله‌مانتار، تا له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌وه‌ بڕیاری په‌سه‌ندكردنی ده‌رنه‌چێت.

له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 16-4 دادگای فیدراڵی، ئاماژه‌ی به‌ رۆڵی خۆی كردووه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنی په‌ر له‌مانی عیراق، ئه‌ویش په‌سه‌ندكردنی ئه‌نجامی كۆتایی پرۆسه‌كه‌یه‌ بۆ ئه‌ندامێتی په‌رله‌مان.

ئه‌یاس سامۆك، وته‌بێژی دادگاكه‌ باسی له‌وه‌كردووه‌ ته‌نیا ده‌ركه‌وتنی ئه‌نجامه‌كان ئه‌گه‌ر كۆتاییش بێت هیچ كاندیدێك ناكاته‌ په‌رله‌مانتار، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ده‌نگی پێویستیشی هێنابێت له‌ هه‌ڵبژاردندا، به‌ڵكو ئه‌وه‌ په‌یوه‌سته‌ به‌ ده‌رچونی بڕیاری دادگای فیدراڵی و په‌سه‌ندكردنی ده‌ره‌نجامه‌كان.

دادگا له‌كاتی په‌سه‌ندكردنی ده‌ره‌نجامه‌كاندا له‌ مه‌رجه‌كانی بردنه‌وه‌ی كاندیده‌كان ده‌كۆڵێته‌وه‌ له‌گه‌ڵ سه‌رپه‌رشتی پرۆسه‌كانی سوێندخواردن تا جێگیربونیان وه‌كو په‌رله‌مانتار.

وته‌بێژی دادگا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌ پێشتر و له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی 2010 و 2014دا په‌سه‌ندكردنی ژماره‌یه‌ك له‌ كاندیده‌كان دواخراوه‌ به‌هۆی هه‌بونی تۆمه‌ت به‌رانبه‌ریان و یه‌كلایینه‌كردنه‌وه‌ی كه‌یسه‌كانیان، تا دواتر به‌شێكیان ره‌تیانكراونه‌ته‌وه.

نزیكه‌ی حه‌وت هه‌زار كاندید، له‌ رێی 88 لیست و هاوپه‌یمانییه‌وه‌ كێبڕكێی به‌ده‌ستهێنانی 329 كورسی ده‌كه‌ن له‌ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عیراق ده‌كه‌ن، كه‌ بڕیاره‌ 12ی ئایاری ئه‌مساڵ به‌ڕێوه‌بچێت.

هه‌ولێر، 17-4-2018، بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عیراق فۆتۆ: نارین رۆسته‌م

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , kirkuknow

عن مصدر الخبر

كركوك الان kirkuknow

كركوك الان kirkuknow

أضف تعليقـك