كوردى

لاوێکی کورد لە کۆنگرەی لاوانی سیاسیی ئەورووپا بۆ پۆستی سەرۆکایەتیی کاندیدە

باسنيوز Basnews
مصدر الخبر / باسنيوز Basnews

 

گەنجێكی کوردی باشووری كوردستان، لە ٢٦ مین كۆنگرەی لاوانی سیاسیی ئەورووپادا كاندیدە بۆ ئەوەی سەرۆكایەتیی لاوانی سیاسی ئەوروپا بكات، كە ئێستا جێگری سەرۆكی لاوانی سیاسی جیهانە.

 

لە ٢٦ هەمین كۆنگرەی لاوانی دیموكراتی ئەورووپا كە لە شاری پەتگۆریچای پایتەختی وڵاتی مۆنتینیگرۆ، دەستی بە كارەكانی كرد، فەلاح حەسەن، جێگری سەرۆكی لاوانی سیاسیی جیهان، كە لاوێكی باشوری كوردستانە بەناوی لاوانی جیهان گوتارێكی پێشكەش كرد و تێیدا باسی ڕەوشی سیاسی هەرێمی كوردستان و گۆڕانكارییە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان و عێراقی لە دوای ڕووخانی رژێمی سەدام حوسێن، کرد.

 

فەلاح حەسەن، جێگری سەرۆكی لاوانی سیاسیی جیهان، هەروەها ئاماژەی بە قارەمانیەتی پێشمەرگەی كوردستان، لە ڕووبوونەوەو تێكشكاندنی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش کرد، سەركەوتنەی پێشمەرگەشی بە سەركەوتنی ئەورووپا و هەرێمی كوردستان وەسف كرد.

 

لەمیانی هەڵبژاردنی دەستەیەكی تازەی سەركردایەتیی لاوانی سیاسیی ئەورووپا بۆ ماوەی سێ ساڵی داهاتوودا، فەلاح حەسەنی لاوی كورد لەسەر پشكی لاوانی سیاسیی جیهان و یەكێتی قوتابیانی كوردستان شانبەشانی لاوانی سیاسی وڵاتانی ئەورووپا لە كۆنگرەكەدا بۆ سەركردایەتیی لاوانی سیاسیی ئەورووپا کاندیدە، كە بڕیارە سبەی هەڵبژاردن لەكۆنگرەكەدا ئەنجام بدرێت.

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

عن مصدر الخبر

باسنيوز Basnews

باسنيوز Basnews

أضف تعليقـك