كوردى

هەڵبژاردنی چارەنووس

باسنيوز Basnews
مصدر الخبر / باسنيوز Basnews

 

هەڵبژاردنی ئەو جارەی پەڕلەمانی عیراق بە هەموو پێوەر و لێکدانەوەیک چارەنووس سازە بۆ گەلی کوردستان بە هەموو پێکهاتەکانیەوە،چ لە سەر ئاستی ناوخۆیی هەرێمی کوردستان یان لە سەر ئاستی عێڕاق.

کوتلە شیعەکان بە هەموو ڕەنگ و ئاراستەکانیانەوە کار بۆ ئەوە دەکەن دوای هەڵبژاردنەکان زۆرینەی سیاسی حوکمی عێراق بکات،ئەوەش واتا حکومەت و پەڕلەمان و تەنانەت سەرۆکایەتی کۆماریش لەلای خۆیان دەبێ،ئەگەر بە پێکهاتەکانی دیکەشی بدەن دەبێ ئەوان دیاری بکەن یان لایەنی کەم بە ڕەزامەندی ئەوان بێ،لە ناو پەڕلەمانیش کار بۆ ئەوە دەکەن هەموو ئەو یاسایانەی کە گرنگ و ستراتیژین و گرێدرای ئایندەی عێڕاقن وەک وڵاتێکی فیدڕال لە بەرژەوەندی خۆیان بە زۆرینە یەکلایی بکەنەوە،وەک چۆن بۆ یاسای حەشدی شەعبی و ڕێگەدان بە سوپای عێڕاق بۆ هێرشکردنە سەر کوردستان و پەسندکردنی یاسای نەوت و گاز ئەو کارەیان کرد.

سوننە کە چۆن شارەکانیان بە دەستی هێزەکانی حەشدی شەعبی خاپورکراوە بە هەمان شێوە کەسایەتی مرۆڤەکانیشیان وێران کراوە،بە ملیۆنانیان هێشتا ئاوارە و بێ ماڵن،بە هەزارانیشیان بێ سەروشوێنن،خەڵکی کوردستان بۆ زیاتر لە سێ ساڵ لە باوشی گرتن و خزمەتی کردن،وێڕای قەیرانی دارایی و سەختیەکانی شەڕی داعش بەڵام حکومەتی هەرێمی کوردستان تا ئەوپەڕی توانای بووە پەناگەیەکی ئارام بۆیان،لەگەڵ ئەوەشدا بینیمان کە بۆ دژایەتی ئیرادەی خەڵکی کوردستان بۆ ئەنجامدانی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی چوونەوە پاڵ شیعە و لە ڕوانگەی شۆڤینی عەرەبیەوە بەشدار بوون لە سەپاندنی سزا بە سەر هەرێمی کوردستان تا ڕادەی هەوڵدان بۆ هەڵوەشاندنەوەی قەوارەی دەستوری هەرێمی کوردستان.

لە سەر ئاستی ناوخۆیدا هێزگەلێک هەن کە درێژکراوەی هەمان ئەو هەوڵانەن کە زۆرینەی شیعە لە ژێر سێبەری هێزە ئیقلیمیەکان کاری بۆ دەکەن،ئەو هێزگەلەی کە لە هەرێمی کوردستان کار دەکەن،بۆ ناسینەوەیان تەنها تەماشای ناوەکانیان بکەی زۆرینەیان بەبێ ناوی کوردستانن ئەوانەش کە ناوی کوردستانیان پێوەیە لە سەردەمانێک دروست بوون کە هێشتا لادانی ناوی کوردستان پارە و پاڵپشتی نەدەهێنا،ئەو پارت و لایەن و قەوارە و لیست و هاوپەیمانێتیانە کە ڕووداوەکانی شازدەی ئۆکتۆبەریان کردۆتە سەرچاوی هێزی خۆیان و دوژمنایەتی کردنی حکومەتی هەرێمی کوردستان و قەوارە دەستوریەکەیان کردۆتە ئامانج،ئەو هێزانە دوای سەت ساڵ خەبات و قوربانیدانی گەلی کوردستان لە پێناو گەیشتن بە مافە نەتەوەیی و نیشتیمانیەکانیان، دێن و دەڵێن پێویستە کورد پشت لە مافە نەتەوەیەکانی بکات و چاوی لە حوکمی ڕەشیدی بەغدا بێت.

کامە حوکمی رەشید؟ ئەو حوکمەی لە دامەزراندنی دەوڵەتی عێڕاقیەوە تا ئێستا کورد وەک موخەڕیب و عوسات و چەتە و ڕێگر و بەکرێگیراوی ئەمریکا و ئیسڕائیل دەناسێنێ،ئەو بەغدایەی بۆ لە باربردنی سادەترین ماف کە ڕاپرسیە داوای لە ئێران و تورکیا کرد هاوبەشی بن لە هێرشکردنە سەر کوردستان و داگیرکردنەوەی کەرکوک!

ئەو هەڵبژاردنە ڕوبەرووی ئەو دوو بژاردەیەمان دەکاتەوە، یەکیان خۆ ڕادەستکردنە بەو هیزانەی حەشدی شەعبی نموونەی هەرە باڵایانە و ئامانجی هەرە گەورەشیان نەهێشتنی کورد و کوردستانە،بژاردەی دوومیش گەڕاندنەوەی هێز و شکۆیە بۆ پێگەی کوردستان لە چوارچێوەی دەوڵەتی فیدڕالی عێڕاقدا کە دەستووری هەمیشەیی عێڕاق پاڵپشتی دەکا.

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

عن مصدر الخبر

باسنيوز Basnews

باسنيوز Basnews

أضف تعليقـك