كوردى

شه‌ش هه‌زار و 846 پەنابەری ئەم وڵاتە بەزۆرەملێ گەڕێندرانەوە

باسنيوز Basnews
مصدر الخبر / باسنيوز Basnews

حكوومەتی توركیا بە زۆرەملێ شه‌ش هه‌زار و 846 پەنابەری نایاسایی ئه‌فغانستانی گەڕاندەوە وڵاته‌كه‌یان، دوای ئەوەی لە ئێرانه‌وه‌ روویان كردبووه‌ توركیا.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی فه‌رمانگه‌ی كۆچ و كۆچبه‌رانی توركیا رایگه‌یاند “شه‌ش هه‌زار و 846 هاووڵاتی ئه‌فغانستانی گەڕاندەوە وڵاتی خۆیان، ئەمەش دوای ئەوەی به‌ شێوەیەکی نایاسایی له‌ ئێرانه‌وه‌ روویان كردبووه‌ چه‌ند پارێزگایه‌كی توركیا و له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ ده‌ستگیر كرابوون”.

بەڕێوەبەرایەتییەكە ئاماژەی داوە كە دوای راییكردنی كاره‌كانیان و وه‌رگرتنی په‌نجه‌مۆر له‌ شارەكانی ئه‌رزه‌ڕۆم، ئاگری و ئیزمیره‌وه‌ به‌ فڕۆكه‌ گه‌ڕێندرانه‌وه‌ وڵاته‌كه‌یان.

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا تیشك خراوه‌ته‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ له‌ چه‌ند رۆژی داهاتوودا ژماره‌یه‌كی دیكه‌ له‌ پەنابەرە ئه‌فغانستانییه‌كان كه‌ به‌ شێوه‌یەکی نایاسایی روویان له‌ توركیا كردووه‌، ده‌گه‌ڕێندرێنه‌وه‌ وڵاته‌كه‌یان.

 

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

عن مصدر الخبر

باسنيوز Basnews

باسنيوز Basnews

أضف تعليقـك