كوردى

ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران پڕۆژه‌ یاسایه‌كى بۆ پاراستنى به‌رهه‌مه‌ خۆماڵییه‌كان په‌سه‌ند كرد

باسنيوز Basnews
مصدر الخبر / باسنيوز Basnews

خانوویە زیادەڕۆکان تاپۆ دەکرێن

ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان كۆبوونه‌وه‌ى ئاساییى خۆى ئه‌نجام دا و پڕۆژه‌ یاسایه‌كى بۆ پاراستنى به‌رهه‌مه‌ خۆماڵییه‌كان په‌سه‌ند كرد.

پێشنیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 17/4/2018 ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان كۆبوونه‌وه‌ى ئاساییى خۆى ئه‌نجام دا، سه‌ره‌تا خاتوو نه‌ورۆز مه‌ولوود، وه‌زیرى شاره‌وانى و گه‌شتوگوزار، پوخته‌یه‌كى ده‌رباره‌ى سه‌ردانێكى خۆى و شاندێكى وه‌زاره‌تى شاره‌وانى و گه‌شتوگوزار بۆ به‌ریتانیا و دیدار و كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ چه‌ند كۆمپانیا و لایه‌نێكى په‌یوه‌ندار به‌ كاروبارى شاره‌وانى و گه‌شتوگوزار پێشكه‌ش كرد، كه‌ تیایدا تیشكى خسته سه‌ر ئه‌و بوارانه‌ى بڕیاره‌ وه‌زاره‌ته‌كه‌یان له‌گه‌ڵ ئه‌و كۆمپانیا و لایه‌نه‌ په‌یوه‌نداره‌ به‌ریتانییانه‌ هاوكارى و هه‌ماهه‌نگى بكه‌ن.

 

ئینجا له‌ بڕگه‌ى یه‌كه‌مى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران جه‌ختى كرده‌وه‌ كه‌ پرۆسه‌ى تاپۆكردنى ئه‌و خانووانه‌ى به‌ زێده‌ڕۆیى له‌سه‌ر زه‌ویى شاره‌وانییه‌كان دروست كراون و به‌پێى بڕیاره‌كانى ئه‌م دواییه‌ى سه‌رۆكایه‌تیى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران كه‌وتوونه‌ته‌ بوارى جێبه‌جێكردنه‌وه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت، وێڕاى ئه‌وه‌ش ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران پڕۆژه‌ بڕیارێكى ته‌شریعى دیكه‌ى په‌سه‌ند كرد، تایبه‌ت به‌و حاڵه‌تانه‌ى دیكه‌ بۆ تاپۆكردنى زه‌ویى موڵكى میرى له‌ سنوورى شاره‌وانییه‌كاندا كه‌ به‌مه‌به‌ستى نیشته‌جێبوون، زێده‌ڕۆییان كراوه‌ته‌ سه‌ر.

 

په‌سه‌ندكردنى ئه‌م پڕۆژه‌ بڕیاره‌ له‌ په‌رۆشیى حكوومه‌ت بۆ دۆخى كه‌مده‌رامه‌تان كه‌ به‌ ناچارى به‌ زێده‌ڕۆیى له‌سه‌ر موڵكى گشتى خانوویان دروست كردووه‌، به‌ ڕه‌چاوكردنى شایسته‌یى و هه‌بوونى مه‌رجه پێویسته‌كان، وه‌ك له‌ بڕیاره‌كه‌دا ئاماژه‌ى پێ كراوه‌. پڕۆژه‌ یاساكه‌ ماوه‌یه‌كى درێژه‌ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى شاره‌وانى و گه‌شتوگوزاره‌وه‌ كارى له‌سه‌ر ده‌كرێت و بڕیار درا بۆ په‌سه‌ندكردن ئاراسته‌ى په‌رله‌مانى كوردستان بكرێت.

 

دواى ئه‌وه‌ ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بڕیارى دا به‌ په‌سه‌ندكردنى پڕۆژه‌ یاساى چاره‌سه‌رى زێده‌ڕۆییى سه‌ر زه‌ویى كشتوكاڵ، به‌رده‌ڵان و ته‌رخانكراو بۆ دارستان و پاوان كه‌ لیژنه‌یه‌كى باڵاى هاوبه‌ش له وه‌زاره‌ت و لایه‌نه‌ په‌یوه‌نداره‌كان ئاماده‌ى كردووه‌ و به‌مه‌به‌ستى په‌سه‌ندكردن ڕه‌وانه‌ى په‌رله‌مانى كوردستان ده‌كرێت.

 

ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران له‌ دوا بڕگه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا پێشنیارى وه‌زاره‌تى بازرگانى و پیشه‌سازى په‌سه‌ند كرد، بۆ جێبەجێكردنى هه‌ردوو یاساى فیدراڵیى تایبه‌ت به‌ وه‌به‌رهێنانى پیشه‌سازى بۆ هه‌ردوو كه‌رتى تایبه‌ت و تێكه‌ڵاوى ساڵى 1998 و یاساى فیدرالیى پاراستنى به‌رهه‌مه‌ خۆماڵییه‌كان ساڵى 2010 كه‌ ڕۆڵى كارایان ده‌بێت له‌ په‌ره‌پێدانى وه‌به‌رهێنان له‌ كه‌رتى پیشه‌سازى و له هه‌مان كاتدا پشتگیریى به‌رهه‌مه‌ خۆماڵییه‌كان له‌ هه‌رێمى كوردستان ده‌كات.

 

 

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

عن مصدر الخبر

باسنيوز Basnews

باسنيوز Basnews

أضف تعليقـك