كوردى

ژماره‌ى كانده‌يده‌ كورده‌كانى قه‌واره‌ عه‌ره‌بييه‌كانى هه‌رێم ئاشكرا ده‌كرێت

الغد برس
مصدر الخبر / الغد برس

به‌غدا / غه‌د پرێس

سه‌رچاوه‌يه‌كى ئاگادار له‌ هه‌رێمى كوردستان ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌، ژماره‌ى ئه‌و كانديدانه‌ى ئاشكراكرد، كه‌له‌سه‌ر قه‌رواره‌ عه‌ربييه‌كان خۆيان كانديد كردووه‌.

ئه‌و سه‌رچاوه‌يه‌ بۆ غه‌د پرێس وتى، ژماره‌ى ئه‌و كانديدانه‌ى له‌ سنورى پارێزگاكانى هه‌رێم، هه‌ولێر و سلێمانى دهۆك و هه‌ڵه‌بجه‌ خۆيان كانديد كردووه‌، 52 كه‌سن، له‌سه‌ر چوار ليستى عه‌ره‌بين.

وتيشى ليسته‌كانيش هه‌ريه‌كه‌ له‌، ئيئتلافى وته‌نييه‌ به‌سه‌رۆكايه‌تى ئه‌ياد عه‌لاوى، ئيئتلافى نه‌سر به‌سه‌رۆكايه‌تى حه‌يده‌ر عه‌بادى و ليستى ره‌وتى وه‌ته‌نييه‌ى عه‌شايه‌رى و ليستى ره‌وتى حيكمه‌ به‌سه‌رۆكايه‌تى عه‌مار حه‌كيم.

رونيشيكرده‌وه‌، ژماره‌ى كانديده‌كانى ئيئتلافى وه‌ته‌نييه‌ له‌ پارێزگانى هه‌رێم 15 كانديد و، ئيئتلافى نه‌سر 14 كانديد و، ليستى ره‌وتى حيكمه‌ 17 كانديد و، ليستى ره‌وتى وته‌نييه‌ى عه‌شايه‌رى 6 كانديدن.

يمكنك ايضا قراءة الخبر في المصدر من الغد برس

عن مصدر الخبر

الغد برس

الغد برس

أضف تعليقـك