كوردى

گرانترین نرخی تابلۆی ئۆتۆمبیل له‌ جیهاندا نمایشکرا

باسنيوز Basnews
مصدر الخبر / باسنيوز Basnews

 

نمایشكارێكی بواری ئۆتۆمبیل له‌ وڵاتی به‌ریتانیا، له‌ یه‌كێك له‌ ماڵپه‌ره‌ ئۆنلاینه‌كان نرخی ژماره‌ی تابلۆی ئۆتۆمبیله‌كه‌ی نمایشكردووه‌ ، پێشی وایه‌ كه‌ نرخی ژماره‌ی ئۆتۆمبیله‌كه‌ی ده‌بێـته‌ گرانترین ژماره‌ له‌ جیهاندا، كه‌ هه‌تاكو ئیستا نمایش كرابێت.

 

ئه‌فزەڵ خان، كه‌ نمایشكارێكی ئۆتۆمبیله‌ له‌ به‌ریتانیا، نرخی ئۆتۆمبیله‌كه‌ی كه‌ ژماره‌ (f1)ە ئاشكرای كرد كه‌ نرخه‌كه‌كه‌ی دوانزه‌ میلیۆن و 250 هه‌زار جونه‌ی ئیسته‌رلیینیه‌، كه‌ ده‌كاته‌ نزیكه‌ی 17 میلیۆن و نیو دۆلاری ئه‌مریكی.

 

ئه‌و نمایشكاره‌ ئه‌و نرخی ئه‌م تابلۆیه‌ی له‌ ساڵی 2008 به‌ 440 هه‌زار دۆلار جونه‌ی ئیسته‌رلینی كڕیوه‌.

 

ماڵپه‌ری Plates4Less كه‌تابلۆكه‌ی نمایش كردووه‌ پێی وایه‌ كه‌ یه‌كه‌مین جاره‌ له‌ جیهاندا نرخی تابلۆی ئۆتۆمبیلێكی بگاته‌ ئه‌و نرخه‌ زۆره‌، ماڵپه‌ره‌كه‌ نووسیویه‌تی تاوه‌كو ئێستا خه‌ڵكانێك 6 میلیۆن جونه‌ی ئیسته‌رلینان به‌م تابلۆیه‌ داوه‌ ، به‌ڵام ئه‌فزه‌ل خان ڕازی نه‌بووه‌.

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

عن مصدر الخبر

باسنيوز Basnews

باسنيوز Basnews

أضف تعليقـك