كوردى

هەدەپە: ئامادەین بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختە

باسنيوز Basnews
مصدر الخبر / باسنيوز Basnews

ئەمڕۆ سێشەممە په‌روین بوڵدان هاوسه‌رۆكی گشتیی هه‌په‌ده‌ سه‌باره‌ت به‌ بانگه‌وازی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت لە توركیا، رایگەیاند ئه‌گه‌ر بڕیارێكتان داوه‌، ئه‌وا ئێمه‌ وه‌ك پارتی دیموكراتی گه‌لان، پێتان ده‌ڵێین ئه‌وه‌ ئه‌رز و ئه‌وه‌ گه‌ز. ئێمه‌ ئاماده‌ین بۆ هه‌ڵبژاردن.

هاوسه‌رۆكی گشتیی هه‌په‌ده‌ بە توندی وەڵامی بانگه‌وازی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌ختی دایەوە، كە له‌لایه‌ن ده‌وله‌ت باخچه‌لی سه‌رۆكی گشتیی مه‌هه‌په‌وە پێشنیار كرا.

په‌روین بوڵدان له‌ میانی كۆبوونه‌وه‌ی فراكسیۆنی پارته‌كه‌ی له‌ په‌رله‌مانی توركیا، گوتارێكی پێشكه‌ش كرد و ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد ئه‌و سه‌ردانه‌ی كه‌ له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له‌ په‌رله‌مانتارانی پارته‌كه‌یدا بۆ هه‌رێمی كوردستانی عێراق ئه‌نجامیان داوه‌، زۆر گرنگ بووه‌ و له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌كانیانه‌وه‌ قسه‌ی كرد.

هاوسه‌رۆكی گشتیی هه‌په‌ده‌ سه‌باره‌ت به‌ هێرشه‌كه‌ی ئه‌مریكا، به‌ریتانیا و فه‌ڕه‌نسا بۆ سه‌ر رژێمی ئه‌سه‌د دوا و ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد به‌ دڵنیاییه‌وه‌ ئه‌وان لایه‌نگری به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی نین و هه‌موو كاتێكیش ئاماژه‌یان به‌وه‌ كردووه‌ كه‌ ئه‌مه‌ تاوانێكه‌ دژی مرۆڤایه‌تی و تیشكی خسته‌ سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ چاره‌سه‌ر له‌ڕێگه‌ی بۆمبه‌كانه‌وه‌ نابێت، به‌ڵكو به‌وه‌ ده‌بێت كه‌ به‌كارهێنه‌رانی ئه‌م چه‌كانه‌ له‌ڕێگه‌ی شاندی بێلایه‌نه‌وه‌ ئاشكرابكرێن، دادگایی بكرێن و سزا بدرێن.

سه‌باره‌ت به‌ بانگه‌وازه‌كه‌ی باخچه‌لی بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت، په‌روین بوڵدان باسی له‌وه‌ كرد كه‌ باخچه‌لی بێ ئاگاداریی ئه‌ردۆغان بڕیارێكی له‌و شێوه‌یه‌ راناگه‌یه‌نێ و گوتی “ده‌وله‌ت باخچه‌لی باسی هه‌ڵبژاردنێكی پێشوه‌خت ده‌كات. له‌ كاتێكدا باری نائاسایی به‌رده‌وام بێت ئه‌م وڵاته‌ چۆن به‌رگه‌ی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌گرێت؟ له‌ كاتێكدا یاسای نادیموكراتیانه‌تان ده‌ركردوون و كه‌ یاساكانی هه‌ڵبژاردن هه‌بن ئه‌و وڵاته‌ چۆن دیموكراسیانه‌ بچێته‌ ناو ئه‌و پرۆسه‌یه‌وه‌؟ ئه‌گه‌ر بڕیارێكتان داوه‌ وه‌ك پارتی دیموكراتی گه‌لان پێتان ده‌ڵێین ئه‌وه‌ مه‌یدان. ئێمه‌ ئاماده‌ین بۆ هه‌ڵبژاردن. سه‌رۆك لقه‌كانمان لێره‌ن و پێیان ده‌ڵێین خۆتان ئاماده‌ بكه‌ن بۆ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت. داوا له‌ هێزه‌ دیموكراتی و ژنان و چه‌پڕەو و سۆسیالیسته‌كان ده‌كه‌ین و ده‌ڵێین كاتی ده‌ركردنی ئاكه‌په‌ له‌ ده‌سه‌ڵات و لابردنی هاتووه‌ ئه‌مه‌ش به‌ هه‌ڵبژاردن ده‌بێت. با ئه‌وان به‌رده‌وام بن له‌ چڕینی گۆرانی عه‌فرین كه‌ ده‌چوونه‌ عه‌فرین گوتیان “زلـله‌یه‌كی عوسمانییان لێ ده‌ده‌ین و ده‌چین’ ئێمه‌ش لێره‌وه‌ پێیان ده‌ڵێین. ئاماده‌بن زلـله‌ی كورد بخۆن له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان. زلـله‌یه‌كی وا ده‌خۆن به‌ ده‌ستی كورد ئه‌و گۆرانیانه‌ی له‌ كاتی چوونتان بۆ عه‌فرین ده‌یڵێین له‌ قورگتاندا گیر ده‌بێت. كوردان خۆیان ئاماده‌ ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان زلـله‌تان لێ بده‌ن”.

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

عن مصدر الخبر

باسنيوز Basnews

باسنيوز Basnews

أضف تعليقـك