April 17, 2018 at 6:11 pm
كه‌ركوك/15ی نیسانی 2018/ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌نێو پێكهاته‌كانی شاره‌كه تاڕاده‌یه‌ك به‌ئاسایی به‌ڕێوه‌ده‌چێت به پێچه‌وانه‌ی قه‌زای دوزخورماتوو فۆتۆ: كاروان سالحی
ژینۆ خه‌لیل _ سه‌ڵاحه‌دین
لایه‌نگرانی حزبه كوردیی و توركمانه‌كان له هه‌ندێك گه‌ڕه‌ك رێگریی له بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی یه‌كترده‌كه‌ن له قه‌زای دوزخورماتوو له پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین، ئه‌وه‌ش به‌پێی وته‌ی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان و كاندیده‌كان، هه‌رچه‌نده هه‌ندێك ده‌ڵێن به ئازادیی بانگه‌شه‌یان كردوه.
شه‌ممه 14ی نیسان بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن بۆ په‌رله‌مانی عیراق له پارێزگاكانی ناوه‌ڕاست و باشوری عیراق ده‌ستیپێكرد، به‌ڵام له قه‌زای دوزخورماتوو ناكۆكی هه‌یه له‌نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كانی سه‌ر به پێكهاته جیاوازه‌كان و گله‌یی ده‌كه‌ن له رێگریكردنیان له بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن.
هێمن نورى کاندیدى حیزبى شیوعی، بە(کەرکوک ناو)ى وت “لەبەرئەوەى شارەکە دابەشبوە به‌سه‌ر پێكهاته‌كاندا، گەڕەکى واهەیە تەنها کوردنشینن و خەڵکەکەی رێگەنادەن کاندیدی لیستە تورکمانییەکان بانگەشەى تێدابکەن، هەروەها لەگەڕەکە تورکماننشینەکانیش کاندید و لیستە کوردییەکان ناتوانن بانگەشەى هەڵبژاردن بكه‌ن”.
لە ماوەى چوار رۆژی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردندا، ئه‌و دوو پێكهاته‌یه “پۆستەرى لیست و کاندیده‌كانی یه‌كتریان له شه‌ودا دڕاندوه و لێكردۆته‌وه”، به‌وته‌ی هێمن.
پۆستەرى لیست و کاندیده‌كانی یه‌كتریان له شه‌ودا دڕاندوه و لێكردۆته‌وه
قه‌زای دوزخورماتوو دانیشتوانه‌كه‌ی له عه‌ره‌ب، كورد و توركمان پێكدێت و ناكۆكی نێوانیان په‌ره‌یسه‌ندوه دوای روداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ری رابردوو كه به‌هۆیه‌وه شه‌ڕ له‌نێوان هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و هێزه‌كانی سه‌ر به حكومه‌تی عیراق دروستبوو و زۆرینه‌ی دانیشتوانه كوردیه‌كه‌ی ئاواره‌بون و ئێستا له گه‌ڕانه‌وه‌دان، ئه‌و ناكۆكییانه كاریگه‌ریی به‌سه‌ر بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه هه‌یه.
لێپرسراوێكی ئۆفیسی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان له قه‌زای دوزخورماتوو له‌به‌ر دۆخی ئه‌منی نه‌یویست ناوی بڵاوبكرێته‌وه، به (كه‌ركوك ناو)ی وت “ئه‌و دوو پێكهاته‌یه پێشێلكاریی هه‌ڵبژاردن ئه‌نجامده‌ده‌ن، سێ بنكه‌مان هه‌یه بۆ پێدانه‌وه‌ی كارتی ده‌نگدان دوانیان له‌ناوچه توركمانییه‌كانن و یه‌كێكیان له ناوچه كوردییه‌كان، ئه‌و بنكانه كارتی ده‌نگدان به پێكهاته‌كانی تر ناده‌نه‌وه، جگه‌له‌وه‌ش پۆسته‌ری یه‌كتر ده‌دڕێنن”.
سەڵاحەدین، شوباتی 2017، هێزەكانی بەرپەرچدانەوەی خێرا لە ناوەندی قەزای دوزخورماتوو فۆتۆ: راگەیاندنی ئەو هێزە
له‌باره‌ی لێپرسینه‌وه‌ی ئه‌وان وه‌كو كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان، وتی “ئێمە وەکو سەرپەرشتیارى کۆمسیۆن ناوێرین ناوی ئه‌و كه‌سانه یان وێنەى ئەو پێشێلکاریانە بنێرین بۆ تکریت، ده‌ترسین لێرە لەلایەن کاندید و لیستەکانەوە روبەڕوى توندوتیژى ببینەوە”.
ناوێرین ناوی ئه‌و كه‌سانه‌ى پێشێلکاریی ده‌كه‌ن بنێرین بۆ تکریت، ده‌ترسین لەلایەن کاندید و لیستەکانەوە روبەڕوى توندوتیژى ببینەوە
به‌شێك له لیست و كاندیده‌كان، پۆسته‌ره‌كانیان به داموده‌زگا حكومییه‌كاندا هه‌ڵواسیوه، له‌كاتێكدا به‌پێی یاسا پێویسته لە دورى 100 مەتر لەهەر دامودەزگایەکى حکومى بانگەشەبکرێت، ئه‌وه‌ش به‌وته‌ی لێپرسراوه‌كه‌ی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن له دوزخورماتوو.
به‌ڵام شێرزاد کەریم، كاندیدی كورد له لیستی گردبونه‌وه‌ی عیراقییه‌كان بۆ گۆڕانكاریی، به (كه‌ركوك ناو)ی وت “وەکو کاندیدێک ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 17ی نیسان بە ئازادى بانگەشەى خۆمم کردوە و هیچ رێگرییەکم لێنەکراوه”.
عه‌قید عه‌لى حوسه‌ینی، وتەبێژى هێزه‌كانی حەشدى شەعبىی لە قه‌زای دوزخورماتوو، بە (کەرکوک ناو)ی وت “بانگەشە بەباشیی و بە ئازادى بەڕێوەدەچێت، ئەوە مافى هەموو عیراقییەکانه… ئێمە رێگەنادەین رێگریى بکرێت لە بانگەشەى هەڵبژاردنەکان، چونکە ئەوە مافى هەرلایەنێکە بیەوێت بانگەشە بۆ خۆى بکات”.
كه‌ركوك/15ی نیسانی 2018/ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌نێو پێكهاته‌كانی شاره‌كه تاڕاده‌یه‌ك به‌ئاسایی به‌ڕێوه‌ده‌چێت به پێچه‌وانه‌ی قه‌زای دوزخورماتوو فۆتۆ: كاروان سالحی
Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , kirkuknow