كوردى

هێڵى ئاسنى نێوان عێراق و سعوديه‌ و ئوردن به‌يه‌كه‌وه‌سترێت

الغد برس
مصدر الخبر / الغد برس

به‌غدا/ غه‌د پرێس:
به‌پێى به‌ياننامه‌يه‌كى وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه‌ى عێراق، كه‌ ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، حكومه‌تى عێراق به‌نيازه‌ هێڵى ئاسنى نێوان خۆى و سعوديه‌ و ئوردن به‌يه‌كه‌وه‌ ببه‌ستێت.

له‌ به‌ياننامه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه‌دا هاتووه‌، هه‌موو نه‌خشه‌ و پلان و دراسه‌كانى په‌يوه‌ست به‌ جێبه‌جێكردنى پرۆژه‌ى به‌ستنى هێڵى ئاسنى نێوان عێراق و سعوديه‌ و ئوردن ته‌واوبوون.
روونيشيكردۆته‌وه‌، گفتوگۆكان به‌رده‌وامن سه‌باره‌ت به‌ به‌ستنه‌وه‌ى هێڵى ئاسنى و عێراق ره‌زامه‌ندى خۆى له‌سه‌رى داوه‌، هاوكات تيمێكى پسپۆڕ ئه‌ركى تاوتوێكردن و نه‌خشه‌دانان له‌ستۆگرتووه‌، بۆ جێبه‌جێكردنى ئه‌و پرۆژه‌يه‌ به‌تايبه‌ت ئه‌وه‌ى په‌يوه‌سته‌ به‌لايه‌نى عێراقييه‌وه‌.

يمكنك ايضا قراءة الخبر في المصدر من الغد برس

عن مصدر الخبر

الغد برس

الغد برس

أضف تعليقـك