“داوا كراوه پله به‌رزكردنه‌وه مامۆستایانیش بگرێته‌وه”
جێگرى سه‌رۆكی لێژنه‌ى په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ى زانستی له په‌رله‌مانى كوردستان، ئاماژە بەوە دەدات، کە مامۆستایانی وانه‌بێژ له پێشینه‌ن بۆ دامه‌زراندن.
د. جوان ئیسماعیل، جێگرى سه‌رۆكی لێژنه‌ى په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ى زانستی له په‌رله‌مانى كوردستان، به (باس‌نیوز)ى ڕاگه‌یاند: “ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 17/4/2018، لێژنه‌كه‌مان كۆبوونه‌وه‌یه‌كى له‌گه‌ڵ سكرتاریه‌تی یه‌كێتیی مامۆستایانی كوردستان کرد، كۆبوونه‌وه‌كه‌مان تایبه‌ت بوو به دۆخى مامۆستایان به شێوه‌یه‌كى گشتی و هاوكات باسمان له مووچه و بژێوى مامۆستایان كرد و باسیش له‌وه كرا كه پڕۆژه‌ى یاسای پارێزبه‌ندی (حەسانه)ى مامۆستایان بخرێته‌وه به‌ر باس و كارى له‌سه‌ر بكرێت، بۆ ئه‌وه‌ى رێگربێت له پێش هه‌موو سووكایه‌تییه‌ك كه به مامۆستایان بكرێت”.
ئەو پەرلەمانتارە، ئەوەشی خستە روو، کە له كۆبوونه‌وه‌كەدا باسیان له‌وه‌ش كرد كه حكوومه‌ت مامۆستایانى وانه‌بێژ دابمه‌زرێنێت، دەشڵێت: ”له‌مێژه هه‌وڵه‌كانمان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته خستووه‌ته گه‌ڕ، به‌ڵام هۆكارى سه‌ره‌كى ئه‌و قه‌یرانه ئابوورییه‌یه كه به‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانى گرتووه دانه‌مه‌زراون، به‌ڵام بۆ ئاینده بارودۆخ له ڕووى ئابوورییه‌وه باشتر بێت، مامۆستایانى وانه‌بێژ و گرێبه‌ست له پێشینه‌ن بۆ دامه‌زراندن”.
جێگرى سه‌رۆكی لێژنه‌ى په‌روه‌رده و خوێندنی باڵا‌و توێژینه‌وه‌ى زانستی له په‌رله‌مانى كوردستان، ئاماژەی بەوەش دا، کە هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌دا به گرنگ بینرا كه مامۆستایان پله به‌رزكردنه‌وه‌ى مووچه بیانگرێتهوهوهك لێژنه‌كه پەرلەمانی كه نوێنه‌رانى هه‌موو لایه‌نه‌كانى تێدایه، داوا ده‌كه‌ن كه پله به‌رزكردنه‌وه‌ى مامۆستایان ده‌ست پێ بكاته‌وه، چونكه به هۆی قه‌یرانى داراییه‌وه له ماوه‌ى ڕابردوودا ڕاوه‌ستابوو، ئه‌وه‌ش ده‌بێته هاندانێكى باش بۆ مامۆستایان بۆ ئه‌وه‌ى زیاتر له پیشه‌كه‌ى خۆیاندا به‌ره‌و پێشه‌وه بڕۆن.
Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews