كوردى

دادگایەكی عێراقی سزای لەسێدارەدان و بەندكردنی بەسەر چەند ئافرەتێكی بیانیدا سەپاند

باسنيوز Basnews
مصدر الخبر / باسنيوز Basnews

ئەمڕۆ سێشەممە دادگایەكی عێراقی سزای لەسێدارەدان و بەندكردنی تاهەتایی بەسەر چەند ئافرەتێكی بیانیدا سەپاند، كە سەر بە ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش بوون.

دادگای فیدراڵیی تاوانەكانی عێراق لە بەیاننامەیەكدا بڵاوی كردەوە كە چەند بڕیارێكی لەسێدارەدان و بەندكردنی تاهەتایی بەسەر ژمارەیەك ئافرەتی بیانیدا سەپاندووە، كە سەر بە ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش بوون و تاوانیان لەنێو خاكی عێراقدا ئەنجام داوە.

لە بەیاننامەكەدا هاتووە كە ئافرەتێكی فەرەنسی و دوو ئافرەتی رووسی سزای بەندكردنی تاهەتاییان بۆ دەرچوو. هەروەها بڕیاری لەسێدارەدان بۆ سێ ئافرەتی ئازەربایجانی و قیرغستانی دەرچووە.

ئەمەش لە كاتێكدایە كە دوێنێ دووشەممە حكوومەتی بەغدا لەسێدارەدانی 13 كەسی راگەیاند، كە 11یان بە تاوانی تیرۆر سزای لەسێدارەدانیان بۆ دەرچووبوو.

 

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

عن مصدر الخبر

باسنيوز Basnews

باسنيوز Basnews

أضف تعليقـك