كوردى

سه‌رچاوه‌یه‌ك تێكچوونى دۆخی ئه‌منی سێ پارێزگاى عێراق ئاشكرا ده‌كات

باسنيوز Basnews
مصدر الخبر / باسنيوز Basnews

 

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 17/ 4/ 2018 ڕایگه‌یاند، له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كانى په‌رله‌مانى عێراق، دۆخی ئه‌منی سێ پارێزگاى عێراق، تێكده‌چێت.

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی ڕای گه‌یاند: “پێشبینی ده‌كه‌ین، دۆخی ئه‌منی هه‌ر سێ پارێزگاى به‌غدا و كه‌ركووك و دیاله‌، له‌ماوه‌ى داهاتوودا به‌ته‌واوه‌تى تێك بچێت، به‌تایبه‌ت ڕۆژانى پێش هه‌ڵبژاردنه‌كان كه‌ بڕیاره‌ له‌ 12ى ئایارى داهاتوو به‌ڕێوه‌ بچێت”.

 

ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، كه‌ گرووپه‌ تیرۆریستییه‌كان و به‌شێك له‌لایه‌نه‌ ئۆپۆزسیۆنه‌كانى پرۆسه‌ى دیموكراسی عێراق، هه‌وڵ ده‌ده‌ن پشێویی له‌و شارانه‌ دروست بكه‌ن: “هه‌وڵده‌ده‌ن كاریگه‌ریی بكه‌نه‌ سه‌ر پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كان و ده‌نگده‌ران”.

جێی ئاماژه‌یه‌، كه‌ ژماره‌یه‌ك له‌ پارێزگاكانى عێراق به‌م دواییانه‌ دۆخى ئه‌منییان تێكچوو، به‌تایبه‌ت پارێزگاكانى كه‌ركووك و سه‌ڵاحه‌دین و دیاله‌ و ئه‌نبار و نه‌ینه‌وا.

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

عن مصدر الخبر

باسنيوز Basnews

باسنيوز Basnews

أضف تعليقـك