كوردى

عێراق.. به‌تاوانى تیرۆر سزاى له‌سێداره‌دان بۆ ژماره‌یه‌ك ئافره‌تى بیانیی ده‌ركرا

باسنيوز Basnews
مصدر الخبر / باسنيوز Basnews

دادگاى تاوانه‌كانى ناوه‌ندیی عێراق، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 17/ 4/ 2018 له‌ به‌غدا سزاى له‌سێداره‌دان و سزاى زیندانیكردنی هه‌تاهه‌تایی بۆ ژماره‌یه‌ك ئافره‌تى سه‌ر به‌ داعش ده‌ركرد، كه‌ ڕه‌گه‌زنامه‌ى بیانییان هه‌یه‌.

 

ئه‌نجومه‌نى دادوه‌ریی عێراق، له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا، ڕایگه‌یاند: “سێ ئافره‌تى ئازه‌ربێجانى و ئافره‌تێكی قیرفستانی كه‌ سه‌ر به‌ “داعش” بوون، سزاى له‌سێداره‌دانیان بۆ ده‌رچوو”.

 

هاوكات هه‌ر به‌ پێی به‌یاننامه‌كه‌، دوو ئافره‌تى ڕووسی و ئافره‌تێكى فه‌ڕه‌نسى، سزاى زیندانیكردنی هه‌تاهه‌تاییان بۆ ده‌رچوو.

 

پێش هه‌فته‌یه‌ك، دادگاكانى عێراق، به‌تاوانى په‌یوه‌ندییان به‌ داعشه‌وه‌، سزاى له‌سێداره‌دانیان بۆ 6 ئافره‌تى توركی ده‌ركرد، مانگى پێشووش سزاى له‌سێداره‌دان بۆ 13 ئافره‌تى ترى توركی ده‌ركرا.

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

عن مصدر الخبر

باسنيوز Basnews

باسنيوز Basnews

أضف تعليقـك