كوردى

قوتابخانەیەك بۆ قەرەجەكانی باشووری رۆژئاوای عێراق دەكرێتەوە

باسنيوز Basnews
مصدر الخبر / باسنيوز Basnews

ئەمڕۆ سێشەممە دوای چواردە ساڵ، یەكەم قوتابخانە بۆ منداڵە قەرەجەكانی باشووری رۆژئاوای عێراق لە گوندی زهور كرایەوە.

لە كۆنەوە گرووپێك قەرەج لە گوندی زهور دەژین، پێش 14 ساڵ قوتابخانەیەكیان هەبووە، بەڵام هەر زوو قوتابخانەكە تاڵان و كاول كراوە.

كردنەوەی قوتابخانەكە لەم گوندی قەرەجنشینە بووەتە جێی سەرنجی میدیاكانی عێراق، بەوەی لەمەودوا قەرەجەكانیش ئارەزووی جێگیربوون و دروستكردنی ژیان و ماڵیان هەیە.

گوندی زهور كە بە گوندی (غەجەر)یش ناسراوە، لە نزیك شاری دیوانیەیە و دەكەوێتە 150 كیلۆمەتری باشووری بەغدا. ئێستە نزیكەی 420 كەسی تێدا دەژی، خانوەكانی لە قوڕ و دار دروست كراون و تا ئێستەش جادەی قیڕیان بۆ نەچووە.

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

عن مصدر الخبر

باسنيوز Basnews

باسنيوز Basnews

أضف تعليقـك