كوردى

سه‌در: ده‌ستگیركردنى گه‌نده‌ڵكاران ته‌نها بۆ بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌

باسنيوز Basnews
مصدر الخبر / باسنيوز Basnews

ڕێبه‌رى ڕه‌وتى سه‌در له‌ عێراق، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ ڕای گه‌یاند، ده‌ستگیركردنی به‌رپرسێكی تۆمه‌تبار به‌ گه‌نده‌ڵى، ته‌نها بۆ بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌.

 

له‌ وه‌ڵامى پرسیارى یه‌كێك له‌ شوێنكه‌وتووانى، له‌باره‌ى ده‌ستگیركردنی زیار گه‌تان، به‌رپرسی پێشووتر له‌ وه‌زاره‌تى به‌رگری عێراق، موقته‌دا سه‌در، ڕێبه‌رى ده‌وتى سه‌در، ڕای گه‌یاند: “ته‌نها هه‌ڵایه‌كی میدیاییه‌ و مه‌به‌ست لێی بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌، دواى هه‌ڵبژاردنه‌كانیش له‌ زیندان ده‌ڕفێندرێت و ده‌برێته‌ ده‌ره‌وه‌ عێراق”.

 

ڕۆژی 21ى ئه‌یلوولى 2017، ده‌سته‌ى نه‌زاهه‌ى عێراق، ڕای گه‌یاند، دادگاكانى ئوردن، بڕیارى ڕاده‌ستكردنه‌وه‌ى زیاد گه‌تان، ئه‌مینداری گشتیی پێشووتر وه‌زاره‌تى به‌رگری عێراق و تۆمه‌تبار به‌ به‌فیڕۆدانى سه‌دان ملیۆن دۆلار، په‌سه‌ند كرد.

 

له‌ ڕۆژانى ڕابردووشدا، ده‌سه‌ڵاتدارانى عێراق، ئه‌و به‌رپرسه‌ى وه‌زاره‌تى به‌رگرییان له‌ ده‌سه‌ڵاتدارانى ئوردن وه‌رگرته‌وه‌ و نووسینگه‌ى حه‌یدر عه‌بادی، له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا، وه‌ك مژده‌یه‌ك، وه‌رگرتنه‌وه‌ى ئه‌و به‌رپرسه‌یان بڵاو كرده‌وه‌.

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

عن مصدر الخبر

باسنيوز Basnews

باسنيوز Basnews

أضف تعليقـك