كوردى

كۆپتەرێكی ئێرانی لە ئاسمانی كەنداوی عەرەبی كەوتە خوارەوە

باسنيوز Basnews
مصدر الخبر / باسنيوز Basnews

پێنج سەرنشینی تێدا بووە

ئەمشەو كۆپتەرێكی ئێرانی لە ئاسمانی كەنداوی عەرەبیدا كەوتە خوارەوە، پێنج سەرنشینی تێدابووە.

ئاژانسی هەواڵی “سپۆتنیك”ی رووسی بڵاوی كردەوە كە زانیاری لەبارەی جۆری كۆپتەرەكە و هۆكاری كەوتنە خوارەوە و ژمارەی قوربانییەكان نەزاندراوە، تەنها ئەوە نەبێت كە كۆپتەرەكە پێنج سەرنشینی تێدابووە.

لای خۆیەوە كەناڵی تەلەڤزیۆنی فەرمی ئێران بڵاوی كردووەتەوە كە كۆپتەرەكە هی كۆمپانیای “فلات قارە”ی نەوتی بووە، بەرەو یەكێ لە سەكۆ نەوتیەكانی كەنداو چووە، بۆ فریاكەوتنی كارمەندێك، كە لە شوێنی كاركردنیدا تووشی نۆرەدڵی هاتبوو.

 

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

عن مصدر الخبر

باسنيوز Basnews

باسنيوز Basnews

أضف تعليقـك