ڕێکخراوێکی ئەڵمانی بڕی 10 تۆن دەرمانی بۆ نەخۆشخانەکانی شاری سلێمانی دابین كرد، سەرۆکی سەندیکای کارمەندانی تەندروستییش دەڵێ ئەو دەرمانە بۆ نەخۆشخاکان دابین کراوە و بەھیچ شێوەیەک بەمەبەستی بازرگانیکردن ناچێتە بازاڕەکانەوە.
ھاوژین عوسمان سەرۆکی سەندیکای کارمەندانی تەندروستی بە(باسنیوز)ی ڕاگەیاند پاش دوو مانگ لە ھەوڵدانی سەندیکاکەمان توانیمان بڕی 10 تۆن دەرمانی جیاواز لە وڵاتی ئەڵمانیاوە لە ڕێگەی ڕێکخراوی خێرخوازی ئەڵمانی گەیشتە شاری سلێمانی و ڕۆژی چوارشەممە دەدرێت بەکۆگای دەرمانی تەندروستیی سلێمانی.
هەروەها گوتی دەرمانەکان بەسەر نەخۆشخانەی دەربەندیخان و نەخۆشخانەی ھیوا و نەخۆشخانە ھەستیارەکانی دیکە دابەش دەکرێت.
ئاماژەی بەوەش دا كە ئەو دەرمانانە گرنگی زۆری دەبێت بۆ نەخۆشخانەکان لە شاری سلێمانی کە دەرمانەکان ھەمە جۆرن لەلایەن ڕێکخراوەکەوە دابین کراوە، بۆیە لیژنەیەکی باڵا ئەو دەرمانە دابەش دەکات، بەھیچ شێوەیەکیش بەمەبەستی بازرگانی ناچێتە بازاڕەکانی شاری سلێمانییەوە.
Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews