كوردى

سلێمانی.. تەرمی كه‌سێك لە ماڵەکەی خۆیدا دۆزرایەوە

باسنيوز Basnews
مصدر الخبر / باسنيوز Basnews

 

پۆلیسی سلێمانی ئاشكرای كرد كه‌ پاشنیوه‌رۆی‌ ئه‌مرۆ سێشه‌ممه‌، ته‌رمی‌ ژنێك له‌ ماڵه‌كه‌ی‌ خۆیدا لە شاری سلێمانی دۆزراوه‌ته‌وه‌.

 

ئاسۆ ئەحمەد، گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە(باسنیوز)ی راگەیاند: “پاشنیوه‌ڕۆی ئەمڕۆ (17-4-2018) تەرمی ژنێک بەناوی (ش، ڕ، ئـ) لەدایکبووی ساڵی 1978، لەماڵەکەی خۆیدا له‌گه‌ڕه‌كی‌ زه‌رگه‌ته‌ی‌ شاری‌ سلێمانی‌ دۆزرایه‌وه‌”.

 

ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد كه‌ ئێستا له‌لایه‌ن بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ به‌ختیارییه‌وه‌ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ ڕووداوه‌كه‌ ده‌ستیپێكردووه‌.

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

عن مصدر الخبر

باسنيوز Basnews

باسنيوز Basnews

أضف تعليقـك