كوردى

هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌ى سعوودییه‌ دوو فڕۆكه‌ى ئێرانى خسته‌خواره‌وه‌

باسنيوز Basnews
مصدر الخبر / باسنيوز Basnews

 

ماڵپه‌رى عه‌ره‌بییه‌ بڵاوی كرده‌وه‌، كه‌ هاوپه‌یمانى عه‌ره‌بی بۆ پشتیوانیكردن له‌ شه‌رعییه‌ت له‌ وڵاتى یه‌مه‌ن (به‌سه‌رۆكایه‌تی سعوودییه‌)، توانییان دوو فڕۆكه‌ى بێفڕۆكه‌وانى ئێرانى له‌ شاری میدیی پارێزگاى حجا، بخه‌نه‌ خواره‌وه‌.

ماڵه‌په‌ره‌كه‌ زانیارییه‌كانى به‌و شێوه‌یه‌ گواستووه‌ته‌وه‌ كه‌ میلیشیا حوسییه‌كان، فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانى ئێرانییان بۆ سه‌ر هێزه‌كانى هاوپه‌یمانى عه‌ره‌بى له‌ناوچه‌ى میدی، كه‌ به‌م دواییانه‌ له‌ حووسییه‌كان وه‌رگیرایه‌وه‌، هه‌ڵداوه‌، به‌ڵام خراوه‌ته‌ خواره‌وه‌.

 

ئاماژه‌ به‌وه‌ش داراوه‌، كه‌ میلیشیاكان، ویستوویانه‌ جارێكى تر فڕۆكه‌ى بێفڕۆكه‌وان بنێرنه‌ سه‌ر ئه‌و هێزانه‌ بۆ وه‌رگرتنى زانیارى و شوێنی جێگیركردن و باره‌گاكانیان، دووباره‌ ئه‌وه‌ش خرایه‌ خواره‌وه‌.

 

له‌ساڵى 2015ه‌وه‌، پرۆسه‌ى (حه‌زم) له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانى عه‌ره‌بی، بۆ ڕزگاركردنی یه‌مه‌ن له‌ ده‌ستێوه‌ردانه‌كانى ئێران له‌ڕێگه‌ى حووسییه‌كان (شیعه‌كانى یه‌مه‌ن)، ده‌ستی پێكرد.

 

هاوپه‌یمانى عه‌ره‌بى له‌ ژماره‌یه‌ك له‌ وڵاتانى عه‌ره‌بى كه‌نداو و پاكستان به‌سه‌رۆكایه‌تی سعوودییه‌ پێكهێنراوه‌ و پشتیوانیی له‌ حكوومه‌تى یه‌مه‌ن دژ به‌ حووسییه‌كان، ده‌كه‌ن.

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

عن مصدر الخبر

باسنيوز Basnews

باسنيوز Basnews

أضف تعليقـك