له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن، به‌شێك له كاندید و لیسته عێراقییه‌كان، وێنه و پۆسته‌ره‌كانیان له‌سه‌ر پۆسته‌رى قوربانیانى شه‌ڕى داعش داناوه، ئه‌وه‌ش نیگه‌رانییه‌كى زۆرى لێكهوتهوه، دایكه شه‌هیدێكیش ناچار بووه، پاسه‌وانى وێنه‌ى كوڕه شه‌هیده‌كه‌ى بكات.
له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، كۆمه‌ڵێك وێنه‌ى “شه‌هید”ی ده‌ستى داعش بڵاو كرانه‌وه، كه له‌لایه‌ن كاندیده‌كانه‌وه له ستوونه‌كان و شوێنه‌كان كراونه‌ته‌وه و له شوێنیایندا، وێنه و پۆسته‌رى خۆیان داناوه.
ئه‌و شێوازه بانگه‌شه‌یه‌ى، لیست و قه‌واره سیاسییه‌كان و كاندیده‌كان، نیگه‌رانییه‌كى زۆرى به دواى خۆیدا هێنا و وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌كیش، زۆرێك له هاووڵاتیانى پارێزگاكانى عێراق، وێنه و پۆسته‌رى كاندیده‌كانیان، لێكرده‌وه.
نزیكه‌ى حه‌وت هه‌زار كاندید له‌سه‌ر 329 كورسى په‌رله‌مان، له‌كێبڕكێی هه‌ڵبژاردندان، بڕیاریشه تا 24 كاتژمێر پێش هه‌ڵبژاردنه‌كان، كه له 12/ 5/ 2018 به‌ڕێوه ده‌چێت، بانگه‌شه‌ى هه‌ڵبژاردن و هه‌ڵواسینی وێنه و پۆسته‌رى كاندیده‌كان، به‌رده‌وام بێت.
Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews