كوردى

ئەندامێکی ئەنجومەنی باڵای سیاسیی کوردستان: بەرپرسیارێتیی رەوشەکە دەکەوێتە ئەستۆی بەغدا

باسنيوز Basnews
مصدر الخبر / باسنيوز Basnews

 

ئەندامێکی ئەنجومەنی باڵای سیاسیی کوردستان ئاماژە بەوە دەکات، ئەگەر بەغدا دەرگای گفتوگۆ لەگەڵ هەولێر نەکاتەوە، بەرپرسیارێتیی رەوشەکەی دەکەوێتە ئەستۆ.

 

د.محەمەد ئەحمەد، ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسیی کوردستان بە (باسنیوز)ی راگەیاند، ئەوەی روو دەدات لە دروستکردنی گرژیی و ئاڵۆزیی زیاتر لەلایەن حکوومەت عێراقەوە، لە بەرژەوەندیی عێراقدا نییە.

 

محەمەد ئەحمەد هەروەها رایگەیاند، ئەنجومەنی باڵای سیاسیی کوردستان ئامادەیی بۆ دەست پێ کردنی گفتوگۆ و دانوستاندن لەگەڵ عێراق نیشانداوە و ”دەبێ بەغداش دەرگای گفتوگۆ بکاتەوە، ئەگینا بەرپرسیارێتیی دەرەنجامەکانی رەوشەکە دەکەوێتە ئەستۆی حکوومەتی عێراق“.

 

ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی باڵای سیاسیی کوردستان ئاماژەی بەوەش کرد، کە دەرەنجامی ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان ”موساوەمەی لەسەر ناکرێت و لەگەڵ بەغدا لەسەر پرسی سەربەخۆیی کوردستان بە راشکاوانە قسە دەکەین“.

 

رۆژی دووشەممە 25/9/2017، گەلی کوردستان ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستانی ئەنجام دا و بەپێی ئاماری کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆیی هەڵبژاردن و راپرسی لە هەرێمی کوردستان، زیاتر لە %92ـی دەنگدەران داوای سەربەخۆیی کوردستانیان کردووە.

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

عن مصدر الخبر

باسنيوز Basnews

باسنيوز Basnews

أضف تعليقـك