كوردى

لە گوندێکی سەر بە دیبەگە باوکی سێ منداڵ خۆی دەکوژێت

قناة رووداو Rudaw
مصدر الخبر / قناة رووداو Rudaw

رووداو – هەولێر

پۆلیسی هەولێر رایگەیاند، ئێوارەی رۆژی چوارشەممە لە یەکێک لە گوندەکانی سەر بە شارۆچکەی دیبەگە گەنجێک کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

ماڵپەڕی پۆلیسی هەولێر بڵاویکردەوە، لە شارۆچکەی دیبەگە، کە لەڕووی ئیدارییەوە سەر بە موسڵە، کاژێر 7:00ی ئێوارەی رۆژی چوارشەممە 11-10-2017 ئاگادار کراونەتەوە بە بوونی رووداوێک لە گوندی عاڵلا، دوای گەیشتنی پۆلیس بۆ شوێنی رووداوەکە دەرکەوتووە گەنجێک کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

بەگوتەی  ئەیوب جەوهەر، لێپرسراوی بنکەی پۆلیسی شارۆچکەی دیبەگە ئەو هاونیشتمانییە ناوی “سەفین تەحسین”ـە، خێزاندارە باوکی سێ منداڵە.

لێپرسراوی بنکەی پۆلیسی شارۆچکەی دیبەگە رایگەیاندووە، تەرمی هاونیشتمانییەکە رەوانەی پزیشکی دادی کراوە و دۆسیەی لێکۆڵینەوەش بۆ رووداوەکە کراوەتەوە.

داڕشتنەوە: حەکیم داود

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Rudaw

عن مصدر الخبر

قناة رووداو Rudaw

قناة رووداو Rudaw

أضف تعليقـك