كوردى

لە زاخۆ دەزگای خێرخوازیی بارزانی جانتا و پێداویستیی خوێندن پێشکەشی ھەزار قوتابی دەکات

باسنيوز Basnews
مصدر الخبر / باسنيوز Basnews

ھەزار قوتابی پۆلەکانی یەک تا شەشی بنەڕەتی لە شاری زاخۆ، جانتا و پێداویستییەکانی خوێندن لەلایەن (دەزگای خێرخوازیی بارزانی)‌یەوە وەردەگرن.

ڕۆژی چوارشەممە 11/10/2017، دەزگای خێرخوازیی بارزانی جانتا و پێداویستیی خوێندنی پێشکەشی قوتابییانی نۆ قوتابخانەی بنەڕەتی لە شاری زاخۆ، کرد.

دەزگای خێرخوازیی بارزانی بۆ ئەمساڵی خوێندن، ھاوکاری 50 ھەزار قوتابی لە سەرتاسەری کوردستاندا دەکات، پێداویستییەکانی وەکوو جانتا و قەڵەم و دەفتەر بە مەبەستی ھاندانی زیاتری قوتابییان بۆ درێژەدانییان بە خوێندن بەسەریاندا دابەش دەکات.

ھەر لە ھەمان ڕۆژدا و لە درێژەی ھاوکارییەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، 32 قوتابخانەی شارەدێ و گوندەکانی سەر بە قەزای قەرەدا‌غ بەسەر کردەوە، جانتا و پێداویستییەکانی خوێندنی پێشکەشی یەک ھەزار و 120 قوتابی کرد.

ئەم ھاوکارییانە پێداویستیی خوێندنی ساڵێکی قوتابییەکان پڕ دەکاتەوە، کە بریتین لە: جانتا و دەفەتەر و قەڵەم و …ھتد، مەبەست لێیان پشتگیریی مادیی خێزانی قوتابییەکانە لە قوتابخانەکانی شارەدێ و گوندەکانی قەزای قەرەداغ.

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

عن مصدر الخبر

باسنيوز Basnews

باسنيوز Basnews

أضف تعليقـك