كوردى

(سڵاو پێشمەرگە) لە ئیسپانیا نوێنەرایەتیی کوردستان دەکات

باسنيوز Basnews
مصدر الخبر / باسنيوز Basnews

فیلمی (سڵاو پێشمەرگە) لەیەکەم بەشداری نێودەوڵەتی خۆیدا، بە نوێنەرایەتیی کوردستان، لە بەشی پێشبرکێی سەرەکی چوارەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی (ئەکشن) لە وڵاتی ئیسپانیا، بەشدار دەبێت.

 

فیلمی سینەمایی (سڵاو پێشمەرگە)، چیڕۆکەکەی ئەحمەد ڕامبۆ، پاڵەوانی لەشجوانی نووسیویەتی، سیناریۆکەشی لەلایەن سەعید مەحموودەوە نووسراوە، کاری دەرھێنانیشی حەسەن عەلی، بۆی کردووە، لە یەکەم بەشداری نێودەوڵەتیی خۆیدا، بە نوێنەرایەتیی کوردستان، لە بەشی پێشبرکێی سەرەکی چوارەمین خولی فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی (ئەکشن) لە وڵاتی ئیسپانیا بەشداری دەکات، کە لەگەڵ (9) فیلمی وڵاتانی تر کێبرکێی بەدەست ھێنانی خەڵات دەکات.

فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی (ئەکشن) لە وڵاتی ئیسپانیا، لە بەرواری 22 تا 28/10/2017، لە شاری (سیڤیلیا) بەڕێوە دەچێت.

 

چیرۆکی فیلمی سینەمایی (سڵاو پێشمەرگە)، باس لە داستانی مەفرەزەیەکی پێشمەرگە دەکات لە ھەڵومەرجی زستانێکی سەختدا، لەگەڵ خانمە ڕۆژنامەنووسێکی ئەڵمانی کە ھاتبووە ناوچە شاخاوییەکانی کوردستان، بۆ ئەوەی ھەواڵەکانی شۆڕشی کورد بۆ جیھان لە ڕێگەی کامێراکەیەوە بگوێزێتەوە، لەو دەمەی کە ھەموو دونیا لە بوونی کورد و ئازارەکانی بێ ئاگا بووە، کە ڕژێم پێی دەزانێ زۆر بۆی گرنگ دەبێت کە ئەم ڤیدیۆ و دیکۆمێنتانە نەگاتە تیڤییەکانی جیھان، بە ھێزێکی سەربازی گەورە بە دوای دەکەون بۆ ئەوەی دەستگیری بکەن، بەڵام ئەم مەفرەزە گیانی ڕۆژنامەنووسەکە دەگرنە ئەستۆ، لە ململانێیەکی سەخت و دژوار خۆیان گیان فیدا دەکەن تاکو لە سنووری تورکیا ڕەتی کەن و بۆ ئەوەی ھەواڵی شۆڕشی کورد بە جیھان بگات.

 

بەرھەمھێنەر و پاڵەوانی فیلمەکە ئەحمەد ڕامبۆ، ئاماژەی بەوە دا: “وەکو بەرھەمھێنەر و پاڵەوانی فیلمەکە، بۆ من مایەی خۆشحاڵیە، فیلمی سینەمایی (سڵاو پێشمەرگە)، دەستکەوتێکی گەورەشە بۆ سینەمای کوردی توانیمان فیلمەکە بە ناوی کوردستان بەشداری پێبکەین، نەوەک بە ناوی وڵاتی عێراق، کە نوێنەرایەتی کوردستان دەکات وەکو دەوڵەتێک، خۆی لە بنەرەتدا ھەموو فێستیڤاڵێکی جیھان مامەڵە لەگەڵ ناوی ئەو وڵاتە دەکەن کە بە فەرمی سەر بە خاکەکەی، بەڵام ئێمە توانیمان باوەڕیان پێ بھێنین کە سینەما و زمان و ئاڵای ئێمە جیایە، کە لەئێستا خەریکی بەدەستھێنانی سەربەخۆین”.

گوتیشی: “بەو ھیوایەین بتوانین لە فێستیڤاڵەکە خەڵات بە دەست بھێنین، سەری سینەمای کوردی و ئاڵای کوردستان بەرزتر کەینەوە”.

بۆ بینینی لینکی ترێلەری فیلمەکە، لێرە کلیک بکە.

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

عن مصدر الخبر

باسنيوز Basnews

باسنيوز Basnews

أضف تعليقـك