كوردى

کەناڵێکی ئەڵمانی رای خەڵک لەسەر سەربەخۆیی کوردستان بڵاو دەکاتەوە

باسنيوز Basnews
مصدر الخبر / باسنيوز Basnews

 

کەناڵێکی ئەڵمانی، کە راپۆرتە ڤیدیۆییەکانی لە ماڵپەڕی ڤیدیۆیی (یوتیوب) بڵاو دەکاتەوە، راپۆرتێک لەسەر سەربەخۆیی کوردستان بڵاو کردەوە.

 

کەناڵی (StreetTv)ی ئەڵمانی، کە ڤیدیۆکانی لە ماڵپەڕی ڤیدیۆیی (یوتیوب) و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاو دەکاتەوە، راپۆڕتێکی لەبارەی سەربەخۆیی کوردستان بڵاو کردووەتەوە، کۆمەڵێک کەسی دواندووە، کە لە چەندین شوێنی جیاوازی وڵاتە ئەورووپییەکاندا، باس لە سەربەخۆیی کوردستان و ئەنجامی راپرسییەکە دەکەن.

 

ھەریەکە بە شێوەیەک وەڵامی پەیامنێرەکەی ئەم کەناڵە دەداتەوە، یەکێک لەوانە دەڵێت: “ئێمە قەرزاریانین، ئەوا شەڕی داعشیان کرد و تیرۆریان لەناو برد و قارەمانییەتیان نواند”، کەسێکی دیکە ئاماژە بەوە دەدات: “بۆچی سەربەخۆ نەبێت، مرۆڤ یەکجار دێتە دونیاوە، مافی ئازادی بۆ ھەر تاکێک ھەیە”.

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

عن مصدر الخبر

باسنيوز Basnews

باسنيوز Basnews

أضف تعليقـك