كوردى

سه‌در هێرش ده‌كاته‌وه‌ سه‌ر مالیكی: نابێت گه‌نده‌ڵكار و تائیفییه‌كان بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ سه‌ر ده‌سه‌ڵات

باسنيوز Basnews
مصدر الخبر / باسنيوز Basnews

  ڕێبه‌رى ڕه‌وتى سه‌در، له‌ وه‌ڵامى پرسیارى یه‌كێك له‌ شوێنكه‌وتووه‌كانیدا ده‌رباره‌ى قۆناغى دواى داعش، هێرش ده‌كاته‌ سه‌ر (مالیكی) و، ڕای ده‌گه‌یه‌نێت،  نابێت جارێكى تر “گه‌نده‌ڵكار و تائیفییه‌كان” بگه‌ڕێنه‌وه‌ سه‌ر ده‌سه‌ڵات.

یه‌كێك له‌ شوێنكه‌وتووانى ڕه‌وتى سه‌در به‌ ناوى (هاشم ئه‌حمه‌د) نامه‌یه‌ك ئاراسته‌ى موقته‌دا سه‌در ده‌كات و لێی ده‌پرسێت: “له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ له‌ قۆناغى كۆتایی داعش، دۆخى عێراق چۆن ده‌بینن و ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌ چین كه‌ ده‌بێت بیانپارێزین”.

له‌ وه‌ڵامدا، ڕێبه‌رى ڕه‌وتى سه‌در، كه‌ ماوه‌ى زیاتر له‌ دوو ساڵه‌ سه‌رپه‌رشتى خۆپیشاندانه‌كانى عێراق ده‌كات و یه‌كێكیشه‌ له‌سه‌ركرده‌ شیعه‌كانى نه‌یارى مالیكی،  ده‌ڵێت: “یه‌كڕیزی له‌م ماوه‌یه‌دا گرنگه‌، هه‌روه‌ها نابێت گه‌نده‌ڵكار و تائیفییه‌كان بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ سه‌ر ده‌سه‌ڵات_وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ نوورى مالیكی، كه‌ دوو كابینه‌ى له‌سه‌ریه‌ك، سه‌رۆكى حكوومه‌ت بوو-“.

له‌ ساڵى 2006 تا 2014 له‌ دوو ویلایه‌تى له‌سه‌ریه‌ك، نوورى مالیكی، سه‌رۆكى ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تى یاسا، سه‌رۆكى حكوومه‌تى عێراق بوو، كه‌ ئه‌و دوو كابینه‌یه‌، جگه‌ له‌وه‌ى به‌گه‌نده‌ڵى تۆمه‌تبار ده‌كرێت، هاوكات سه‌رۆكى حكوومه‌ت به‌وه‌ تۆمه‌تبار كرا، كه‌ هۆكارى سه‌ره‌كى كه‌وتنى مووسڵ وهاتنى داعش بوو بۆ عێراق.

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

عن مصدر الخبر

باسنيوز Basnews

باسنيوز Basnews

أضف تعليقـك