كوردى

ده‌زگاى وزه‌ى نێوده‌وڵه‌تى: ڕاگرتنى هه‌رنارده‌ى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان كاریگه‌رى خراپى بۆ سه‌ر ئه‌ورووپا ده‌بێت

باسنيوز Basnews
مصدر الخبر / باسنيوز Basnews

 

ده‌زگاى وزه‌ى نێوده‌وڵه‌تى، ئه‌مڕۆ (پێنجشه‌ممه‌ 12/ 10/ 2017) هۆشدارى له‌ ڕاگرتنى هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان دا و ڕوونیكرده‌وه‌، كه‌ ڕاگرتنى نه‌وتى هه‌رێم كاریگه‌رى خراپى بۆ سه‌ر وڵاته‌ ئه‌وروپییه‌كان ده‌بێت.
 

له‌ ڕاپۆرتى مانگانه‌ى ده‌زگاكه‌دا بۆ مانگى تشرینی یه‌كه‌م، هاتووه‌: “له‌به‌ر ئه‌وه‌ى تا ئێستاش هه‌نارده‌ى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان له‌ ڕێگه‌ى بۆرى نێوان كه‌ركووك و به‌نده‌رى جه‌یهانى توركى به‌رده‌وامه‌، بۆیه‌ هه‌ر ڕاگرتنێك زیان به‌ هه‌ولێر ده‌گه‌یه‌نێت”.
 

له‌ ڕاپۆرته‌كه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌شدراوه‌، كه‌: “ڕاگرتنه‌كه‌ جگه‌ له‌ زیانگه‌یاندن به‌ هه‌رێمى كوردستان، هاوكات كێشه‌ى گه‌وره‌ بۆ كڕیاره‌ ئه‌ورووپییه‌كانیش دروست ده‌كات، كه‌ ئیتاڵیا سه‌ره‌كیترینیانه‌. ئه‌وه‌ جگه‌ له‌ كرواتیا و یۆنان و ئیسپانیا”.

ده‌زگاكه‌ له‌ ڕاپۆرته‌كه‌یدا، باس له‌وه‌ش ده‌كات، كه‌ پێویسته‌ ئه‌و كۆمپانیا نه‌وتییانه‌ى له‌ هه‌رێمى كوردستاندا كار ده‌كه‌ن، ئه‌وانیش به‌هه‌مان شێوه‌ نیگه‌ران بن.

پێشتر كۆمپانیا “ڕۆزنه‌فت”ى ڕووسی، ئاشكراى كرد، كه‌ پلانى هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ هه‌ولێردا هه‌یه‌ و ساڵى 2019 بۆرى بۆ هه‌نارده‌كردنى غاز له‌ ڕێگه‌ى توركیاوه‌ بۆ ئه‌ورووپا داده‌مه‌زرێنێت. له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا هه‌ردوولایه‌ن ڕێككه‌وتنیان بۆ فراوانكردنى هاریكه‌رى له‌ بوارى گه‌ڕان و به‌رهه‌مهێنانى هایدرۆكاربۆنى و بازرگانى و لۆجیستى، ئیمزا كرد.

دواى ئه‌نجامدانى ڕیفراندۆمى سه‌ربه‌خۆیی كوردستان به‌ سه‌ركه‌وتووی، حكوومه‌تى عێراق داواى له‌ توركیا و ئێران كرد گه‌مارۆى ئابوورى بخه‌نه‌ سه‌ر كوردستان، هاوكات چه‌ند بڕیارێكى بۆ سزادانى هه‌رێمى كوردستانیش ده‌ركرد.

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

عن مصدر الخبر

باسنيوز Basnews

باسنيوز Basnews

أضف تعليقـك