كوردى

سه‌رۆكى فراكسیۆنه‌ كوردستانییه‌كانى په‌رله‌مانى عێراق كۆ ده‌بنه‌وه‌

باسنيوز Basnews
مصدر الخبر / باسنيوز Basnews

بڕیاره‌ سه‌ره‌تاى هه‌فته‌ى داهاتوو، له‌ شارى سلێمانى، سه‌رۆكى فراكسیۆنه‌ كوردستانییه‌كانى په‌رله‌مانى عێراق، له‌باره‌ى بڕیاردان له‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ دانیشتنه‌كانى په‌رله‌مانى عێراق، یان درێژه‌دان به‌ بایكۆتكردنى دانیشتنه‌كان، كۆ ببنه‌وه‌.

ئه‌شواق جاف، ئه‌ندامى په‌رله‌مانى عێراق له‌ فراكسیۆنى پارتى دیموكراتى كوردستان، به‌ (باسنیوز) ى ڕاگه‌یاند: “شه‌ممه‌ى داهاتوو 14 /10/ 2017 سه‌رۆكى هه‌ر پێنج فراكسیۆنه‌ كوردستانییه‌كانى په‌رله‌مانى عێراق، له‌ شارى سلێمانى بۆ بڕیاردان له‌باره‌ى گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ دانیشتنه‌كانى په‌رله‌مان یان درێژه‌دان به‌ بایكۆتكردنى دانیشتنه‌كان كۆ ده‌بنه‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ى به‌رامبه‌ر به‌غدا یه‌كده‌نگ و یه‌كهه‌ڵوێست بین”.

ئه‌وه‌شى ئاشكرا كرد، كه‌ بۆچوونێك هه‌یه‌ پێیوایه‌، له‌م كاته‌دا نه‌گه‌ڕێنه‌وه‌ باشتره‌، تا ئه‌و كاته‌ى گفتوگۆیه‌كى یاسایی و ده‌ستوورى له‌نێوان حكوومه‌تى هه‌رێم و ناوه‌ند ده‌ستپێده‌كات، گوتیشی: “چونكه‌ به‌گه‌ڕانه‌وه‌ى ئێمه‌ بۆ په‌رله‌مان ئه‌گه‌ر كێشه‌یه‌ك ڕووبدات، ده‌بێته‌ ڕێگر له‌به‌رده‌م درووستبوونى ئه‌و گفتوگۆ یاسایی و ده‌ستوورییه‌ى نێوان هه‌ردوولا، ئێمه‌ش نامانه‌وێ ببینه‌ به‌شێك له‌كێشه‌ به‌ڵكو ده‌مانه‌وێت به‌شێك بین له‌ چاره‌سه‌ر”.

دواى ئه‌نجامدانى ڕیفراندۆمى سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمى كوردستان له‌ 25ى ئه‌یلوولى ڕابردوو به‌سه‌ركه‌وتوویی، حكوومه‌تى عێراق چه‌ند بڕیارێكى بۆ سزادانى هه‌رێم ده‌ركرد و هاوكات له‌ چه‌ند دانیشتنى ڕابردوودا، په‌رله‌مانى عێراق ژماره‌یه‌ك بڕیارى له‌دژى كورد ده‌ركرد، به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ فراكسیۆنه‌ كوردستانییه‌كان نزیكه‌ى 8 دانیشتنه‌ بایكۆتى كۆبوونه‌وه‌كانى په‌رله‌مانیان كردووه‌.

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

عن مصدر الخبر

باسنيوز Basnews

باسنيوز Basnews

أضف تعليقـك