كوردى

وه‌زاره‌تى كاره‌با تواناى پێدانى كاره‌با به‌ هاووڵاتیان تاقیده‌كاته‌وه‌

باسنيوز Basnews
مصدر الخبر / باسنيوز Basnews

به‌رپرسێكى وه‌زاره‌تى كاره‌باى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئاشكراى كرد كه‌ وه‌زاره‌ته‌كه‌یان تواناى پێدانى كاره‌با به‌ هاووڵاتیان تاقى ده‌كاته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ى له‌ ڕێگه‌یه‌وه‌ جیاوازى پێدانى كاره‌با به‌ پارێزگاكان نه‌هێڵن.

 

سالار حسامه‌دین به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كاره‌بای سلێمانی له‌ لێدوانێكدا به‌ (باسنیوز) ى ڕاگه‌یاند: “ماوه‌یه‌كه‌ گله‌یى ئه‌وه‌ ده‌كرێت كه‌ ڕێژه‌ى پێدانى كاره‌با له‌ پارێزگایه‌كه‌وه‌ بۆ پارێزگایه‌كى دیكه‌ى هه‌رێمى كوردستان جیاوازه‌،بۆیه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنى ئه‌و گرفته‌،وه‌زاره‌تى كاره‌با ده‌وێت له‌ ڕێگه‌ى تێستێكه‌وه‌ ، پێویستى پارێزگاكان به‌ كاره‌با بزانێت”.

 

گوتیشى : بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ پلان دانراوه‌ كه‌ هه‌ر پارێزگایه‌ك بۆماوه‌ى (48) كاتژمێر كاره‌باى به‌رده‌وامى پێبدرێت، له‌و ڕووه‌وه‌ تا ئێستا له‌ پارێزگاى سلێمانى و دهۆك ئه‌و تێسته‌ جێبه‌جێكراوه‌ و بڕیاریشه‌ له‌هه‌فته‌ى داهاتوشدا له‌ پارێزگاى هه‌ولێریش تاقى بكرێته‌وه‌”.

 

به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كاره‌بای سلێمانی ڕونیشكرده‌وه‌ كه‌ كه‌مبونه‌وه‌ى بڕه‌ كاره‌باى هاووڵاتیانى سنوورى پارێزگاى هه‌ولێر له‌و چه‌ند ڕۆژه‌دا ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ئه‌و تاقیكردنه‌وه‌یه‌ى كه‌ وه‌زاره‌تى كاره‌با له‌ده‌ستیدایه‌ و دواى تاقیكردنه‌وه‌كه‌ش ڕێژه‌ى پێدانى كاره‌با دێته‌ ئاستى خۆى كه‌ پێده‌چێت تا كۆتایى ئه‌و مانگه‌ (تشرینى یه‌كه‌م) بتوانرێت نزیكه‌ى (22 ) كاتژمێرێك كاره‌با بدرێته‌ هاووڵاتیان.

 

سه‌باره‌ت به‌ گرنگى ئه‌و تێسته‌ى كاره‌با له‌ پارێزگاكان،به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كاره‌بای سلێمانی گوتى: به‌و تاقیكردنه‌وه‌یه‌ وه‌زاره‌تى كاره‌با پێویستیی ڕێژه‌ى كاره‌باى هاووڵاتیان و ناوچه‌ پیشه‌سازى و بازرگانیه‌كانى پارێزگاكان ده‌زانێت و به‌گوێره‌ى ئه‌نجامه‌كه‌ دووباره‌ بڕه‌ كاره‌باى به‌رهه‌م هاتوو به‌گوێره‌ى پێویست و به‌ ڕێژه‌یه‌كى جیاوازتر له‌ پێشوو به‌سه‌ر پارێزگاكدا دابه‌شده‌كرێته‌وه‌”.

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

عن مصدر الخبر

باسنيوز Basnews

باسنيوز Basnews

أضف تعليقـك