كوردى

وەزارەتی پێشمەرگە: هێزەکانی عێراق لە نزیک سەنگەرەکانمان دەستیان بەجموجۆڵ کردووە

قناة رووداو Rudaw
مصدر الخبر / قناة رووداو Rudaw

رووداو – هەولێر 

بریکاری وەزارەتی پێشمەرگە هەرێمی کوردستان لەگەڵ کونسوڵی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان کۆبووەوە و رایگەیاند “هێزەکانی عێراق لە نزیک سەنگەرەکانی پێشمەرگە دەستیان بەجموجۆڵ کردووە و نیازپاکییەک لەو جموجۆڵانە نابینن”.

رۆژی پێنجشەممە 12-10-2017، سەربەست لەزگین، بریکاری وەزارەتی پێشمەرگە و کین کرووز، کونسوڵی ئەمریکا لە هەرێمی کوردستان لەبارەی هێڵەکانی تەماسی نێوان هێزی پێشمەرگە و هێزەکانی عێراق و هەماهەنگی نێوان هێزی پێشمەرگە و سوپای ئەمریکا کۆبوونەته‌وە.

بەپێی راگەیێندراوێکی وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەکەدا بریکاری وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاندووە، “هێزەکانی عێراق لە نزیک سەنگەرەکانی پێشمەرگە لە شنگال، باکووری موسڵ و باشووری کەرکووک دەستیان بە جموجۆڵی سەربازیی کردووە و نیازپاکییەک لەو جموجۆڵانە نابینن”.

بەپێی راگەیێندراوەکە بریکاری وەزارەتی پێشمەرگە داوای لە کۆنسوڵی ئەمریکاش کرد، رێگه‌ لە هەر پێشهاتێکی نەخوازراو بگرن، کە ببێتە هۆکاری تێکچوونی رەوشەکە. 

لەبەرامبەردا کونسوڵی ئەمریکا گوتی، لەنزیکەوە ئاگاداری رەوشەکەن و داواشیکرد هەمووان دانبەخۆیاندا بگرن و رێگەنەدەن رووداوی نەخوازراو رووبدات.

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Rudaw

عن مصدر الخبر

قناة رووداو Rudaw

قناة رووداو Rudaw

أضف تعليقـك