كوردى

محەمەدی حاجی مەحموود بە هێزێکەوە دەچێتە کەرکووک

باسنيوز Basnews
مصدر الخبر / باسنيوز Basnews

 

سکرتێری حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان کە هاوکات فەرماندەیەکی پێشمەرگەیە، بە هێزێکەوە بەرەو شاری کەرکووک بەڕێ کەوت.

 

کەمێک لەمەوبەر، محەمەدی حاجی مەحموود، لە پێگەی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک)، ژمارەیەک وێنەی بڵاو کردەوە و ئاشکرای کرد کە لەگەڵ هێزەکەی بەرەو شاری کەرکووک بەڕێ کەوتووە.

 

پێشتر (باسنیوز) بڵاوی کردەوە کە بە مەبەستی هێرشکردنە سەر کەرکووک و دەست بەسەرداگرتنی کێڵگە نەوتییەکان و سەربازگەی K1، ھێزێکی سوپای عێراق و حەشدی شەعبی لە ناوچەکانی تازە و گوندی بەشیر کۆبوونەتەوە.

 

بەپێی ئەو زانیارییەکان، چەند رۆژێکە ئەو ھێزانە ئامادەکاری بۆ ھێرشکردنە سەر کەرکووک دەکەن و جموجۆڵی سەربازییان لەو ناوچانە دەست پێکردووە و بە نیازن هەر ئەمشەو هێرش بکەنە سەر کەرکووک.

 

ئەمە لە کاتێکدایە کە ئێوارەی ڕۆژی پێنجشەممە 12/10/2017، ھەریەک لە ھێرۆ ئیبراھیم ئەحمەد، باڤڵ تاڵەبانیی کوڕی، لە دوو پەیامی جیاوازدا، داوای ئەوەیان کرد کەرکووک بە ھاوبەشی لەگەڵ بەغدا بەڕێوە ببردرێت و پێشتریش حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، ھەمان داوای کردبوو.

 

باڤڵ تاڵەبانی لە پەیامەکەیدا داوای کردبوو، گفتوگۆی بێ مەرج و لە چوارچێوەی دەستووری عێراق لە نێوان ھەولێر و بەغدا دەست پێ بکرێت و داواشی لە پەرلەمانتارەکانی یەکێتی کرد بگەڕێنەوە بەغدا.

 

کوڕە گەورەی تاڵەبانی لە پەیامەکەیدا راشیگەیاندبوو، پێویست دەکات یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ببێتە ھۆکاری رزگارکردنی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان و عێراق لەم تاریکییەی کە تێیکەوتوون.

 

ھاوکات داوای ئەوەی کردبوو، ئەنجومەنێکی نوێ بۆ پارێزگای کەرکووک ھەڵبژێردرێت، تەنانەت ئەگەر پێویست بکات پارێزگاریش لەسەر کارەکەی لابدرێت، کە ھەمان داوای حکوومەت و پەرلەمانی عێراقە.

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

عن مصدر الخبر

باسنيوز Basnews

باسنيوز Basnews

أضف تعليقـك