كوردى

دوو سه‌رچاوه‌ بۆ (كه‌ركوك ناو): له‌ چه‌ند رۆژی داهاتوودا یه‌كێتی كاندیدێك بۆ پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك ده‌ستنیشانده‌كات

كركوك الان kirkuknow
مصدر الخبر / كركوك الان kirkuknow

October 13, 2017 at 1:42 am

نەجمەدین كەریم، پارێزگاری كەركوك/6-4ی 2017/ لەكاتی كردنەوەی چوارەمین پێشانگای نێودەوڵەتی كەركوك فۆتۆ: كاروان ساڵحی

كه‌ركوك ناو

یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان ره‌زامه‌ندی نیشانداوه‌ به‌لابردنی نه‌جمه‌دین كه‌ریم، پارێزگاری كه‌ركوك كه‌ به‌ بڕیاری په‌رله‌مانی عیراق له‌ پۆسته‌كه‌ی دوورخراوه‌ته‌وه‌، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش له‌ چه‌ند رۆژی سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوودا كاندیدێك بۆ ئه‌و پۆسته‌ ده‌ستنیشانده‌كات.

سه‌رچاوه‌یه‌ك كه‌ به‌رپرسیارێتی له‌ رێكخستنه‌كانی یه‌كێتی له‌ كه‌ركوك، به‌ (كه‌ركوك ناو)ی وت “یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان رازی بووه‌ به‌ لابردنی نه‌جمه‌دین كه‌ریم له‌ پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك، به‌ڵام ده‌یه‌وێت ئه‌و بڕیاره‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیدا بدات و هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ كاندیدێك بۆ ئه‌و پۆسته‌ دیاریده‌كه‌ین”.

سه‌رچاوه‌كه‌ وتیشی “به‌ده‌ر له‌ بریاره‌كه‌ی په‌رله‌مانی عیراق بۆ دورخستنه‌وه‌ی نه‌جمه‌دین كه‌ریم، به‌شێك له‌ لێپرسراوان و ئه‌ندامانی یه‌كێتیش خۆیان ره‌خنه‌یان له‌ ئه‌دای ناوبراو هه‌بووه‌و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دان كه‌سێكی تر له‌و پۆسته‌ ده‌ستبه‌كاربێت”.

هاوكات سه‌رچاوه‌یه‌كی تر كه‌ ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتییه‌ به‌ (كه‌ركوك ناو)ی وت “له‌م یه‌ك دوو رۆژه‌ ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی كۆده‌بێته‌وه‌، له ‌كۆبوونه‌وه‌كه‌ بڕیاره‌ پرسی لابردنی نه‌جمه‌دین كه‌ریم یه‌كلاییبكرێته‌وه‌، به‌گشتی یه‌كێتیی گه‌یشتۆته‌ قه‌ناعه‌تی ئه‌وه‌ی نه‌جمه‌دین كه‌ریم دوربخرێته‌وه‌و كه‌سێكی تر دابنرێت… ئه‌گه‌ری زۆره‌ هه‌ر له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ كاندیدێكی تر بۆ پۆستی پارێزگاری كه‌ركوك ده‌ستنیشانبكرێت”، به‌بێ ئه‌وه‌ی ناوه‌كه‌ی ئاشكرابكات.

پەرلەمانی عیراق، ناوەڕاستی مانگی رابردوو بە زۆرینەی دەنگ بڕیاریدا بە سەندنەوەی متمانە لە نەجمەدین كەریم وەكو پارێزگاری كەركوك، ئەوەش دوای نووسراوێكی حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌.

ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق 5-10 بڕیاری لابردنی نەجمەدین كەریم، پارێزگاری كەركوكی ئاراستەی گشت دام‌ودەزگا فەرمیەكانی سەر بە ناوەند كردو داوایكرد رەچاوی ئەو بڕیارە بكرێت‌و وەكو پارێزگار مامەڵەی لەگەڵ نەكرێت.

بافێڵ تاڵەبانی، كوڕە گەورەی مام جەلال، سكرتێری گشتی كۆچكردووی یەكێتی نیشتمانی كوردستان ئێوارەی پێنجشەممە 12-5 لە پەیامێكدا بۆ كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی‌و بەغدا ئاماژەی بەوەدا كەركوك پێویستی بە ئیدارەیەكی هاوبەش هەیە بەپێی دوایین دەرئەنجامی هەڵبژاردن، لەگەڵ ئەوەشدا دەبێت ئەنجومەنێكی نوێی بۆ دەستنیشان بكرێت، ئەگەر پێویستیش بكات بەهەمان شێوە پارێزگارێكی نوێی بۆ دەستنیشان بكرێت.

كه‌ركوك/ نه‌جمه‌دین كه‌ریم له‌كاتی بانگه‌شه‌ی لایه‌نگرانی حزبه‌كه‌یدا له‌دواین هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عیراق فۆتۆ: رۆژنامه‌ی هاوڵاتی

لە پەیامەكەیدا جەختیكردەوە “ناوچە جێناكۆكەكانیش بریتین لەو ناوچانەی كە هۆكاری ئاگر و كێشەكەن و پێویستی بە ئیدارەیەكی هاوبەش هەیە لە پێناو كوژاندنەوەی چەخماخەی ئاگرەكە”.

داواشی لەكۆمەڵگەی نێودەوڵەتی‌و هەموو سەركردە سیاسییەكانی عیراق كرد ئەو رەوشە نالەبارە ئەمنیە هێور بكرێتەوە‌و گفتوگۆی بێ مەرج و لە چوارچێوەی دەستوری عێراقدا، دەستپێبكات.

ئەو داوایانە هاوكاتە لەگەڵ چەندین هەوڵی نێوەندگیری‌و دەستپێشخەری بۆ دەستپێكردنی گفتوگۆ‌و دانوستان لە نێوان بەغدا‌و هەولێر، دوای ئەوەی بەهۆی ریفراندۆمی 25-9ی ئەمساڵەوە لە هەرێمی كوردستان‌و ناوچەكانی جێناكۆك پەیوەندییەكانیان گەیشتە لوتكەی ئاڵۆزی.

 

نەجمەدین كەریم، پارێزگاری كەركوك/6-4ی 2017/ لەكاتی كردنەوەی چوارەمین پێشانگای نێودەوڵەتی كەركوك فۆتۆ: كاروان ساڵحی

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , kirkuknow

عن مصدر الخبر

كركوك الان kirkuknow

كركوك الان kirkuknow

أضف تعليقـك