كوردى

ئەو هێزە ئەمریکییەی بۆ پشتیوانی سوپای عێراق لە مەخموور بوو کشایەوە

قناة رووداو Rudaw
مصدر الخبر / قناة رووداو Rudaw

رووداو- هەولێر

ئەو هێزە پشتیوانییەی ئەمریکا کە لە مەخموور جێگیرکرابوون، ئەمڕۆ پێنجشەممە کشانەوە و بنکەکەیان رادەستی پێشمەرگە کردەوە.

سیروان بارزانی، سەرپەرشتیاری میحوەرەکانی گوێڕ-مەخمووری هێزی پێشمەرگە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، بەر لە دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی کۆنترۆڵکردنەوەی حەویجە، ئەمریکا داوای لە هەرێمی کوردستان کرد کە بنکەیەکی سەربازییان پێ بدرێت بۆ ئەوەی چاودێری ئۆپەراسیۆنی کۆنترۆڵکردنەوەی حەویجە بکەن وەکو هێزێکی پشتیوانی، تەنها بۆ ماوەی سێ هەفتە بنکەیەکیان پێدرا.

سیروان بارزانی گوتی:” ئێستا وادەکە کۆتاییهاتووە و حەویجەش کۆنترۆڵکراوەتەوە، بۆیە هێزەکە لەوێ نامێنن”.

بۆ پاڵپشتیکردنی ئۆپەراسیۆنی کۆنترۆڵکردنی حەویجە، سوپای ئەمریکا داوای بنکەیەکی سەربازی بە شێوەیەکی کاتی لە پێشمەرگە کرد، لە گوندی پونگینەی سنووری مەخموور بنکەیەکیان بۆ ماوەی سێ هەفتە پێدرا، لەو ماوەیەشدا 40 سەربازی ئەمریکی و 20 سەربازی فەرەنسی لەو بنکەوە چاودێری ئۆپەراسیۆنی حەویجەیان کردووە.

پێداچوونەوە؛ عومەر شایان

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Rudaw

عن مصدر الخبر

قناة رووداو Rudaw

قناة رووداو Rudaw

أضف تعليقـك