كوردى

نەجمەدین کەریم: دۆخی کەرکووکمان بۆ سەرۆکی هەرێمی کوردستان باس کردووە

باسنيوز Basnews
مصدر الخبر / باسنيوز Basnews

 

پارێزگاری کەرکووک ئاشکرای کرد، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەبارەی ڕەوشی کەرکووکەوە پەیوەندی پێیانەوە کردووە و فەرماندە سەربازییەکانیش لە کەرکووکن و پێشمەرگە شوێنەکانی خۆی قایم کردووە.

 

لە لێدوانێکیدا بۆ کەناڵی (کوردستان 24) کە لە کاتی بەسەرکردنەوەی ئەو گەنجانەدا پێشکەشی کرد کە وەک خۆبەخش بۆ بەرەنگاربوونەوەی حەشدی شەعبی و هێزەکانی سوپای عێراق لە کەرکووک بوون، بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی 13/10/2017، نەجمەدین کەریم، پارێزگاری کەرکووک ڕای گەیاند: ”هێزی پیشمه‌رگه‌ شوێنه‌كانی خۆیان قایم و توندوتۆڵ كردووه‌ و قسه‌مان له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌ سه‌ربازییه‌كان كردووه‌ و كۆسره‌ت ڕەسوڵ و محه‌مه‌دی حاجی مه‌حموودیش لێره‌ن، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ته‌له‌فۆنی بۆ كردووم و  ره‌وشی كه‌ركووكی پرسیووه‌و ئێمه‌یش بارودۆخه‌كه‌مان بۆ باسكردووه‌‌”.

 

 پارێزگاری كه‌ركووك ئەوەشی ڕوون کردەوە کە کە هاووڵاتییان و خۆبەخشەکان شان بەشانی پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەکان، بۆ پارێزگاریکردن لە کەرکووک و ناوچەکانی دەوروبەری ئامادەن. گوتیشی: “ئێمه‌ كێشه‌مان له‌گه‌ڵ سه‌ربازی عێراق نییه‌ و هیوادارین ره‌وشه‌كه‌ به‌ره‌و هێوربوونه‌وه‌ بڕوات، چونكه‌ شه‌ڕ زیانی بۆ هه‌مووان ده‌بێت و ئێمه‌ له‌ شار و وڵاتی خۆمانین و هیوادارین ئه‌و هێزانه‌ بگه‌ڕێنه‌وه‌ شوێنه‌كانی خۆیان”.

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

عن مصدر الخبر

باسنيوز Basnews

باسنيوز Basnews

أضف تعليقـك