كوردى

لە مەریوان سمینارێک لەبارەی مەلا عەبدولکەریم مودەڕیس بەڕێوەچوو

قناة رووداو Rudaw
مصدر الخبر / قناة رووداو Rudaw

رووداو – هەولێر 

لە زانکۆی پەیامی نووری مەریوان، سمینارێک لەبارەی ژیان و بەرهەمەکانی مەلا عەبدولکەریمی مودەڕیس بەڕێوەچوو. 

لە سمینارەکەدا کە بەهاوکاری ئەنجوومەنی کولتووری- ئەدەبی مەریوان بەڕێوەچوو باس لە ژیان و بەرهەمەکانی و هەروەها کاریگەری بەرهەمەکانی مەلا عەبدولکەریمی مودەڕیس لەسەر زمان و ئەدەبیاتی کوردی کرا.
 
لە سمینارەکەدا باس لە ژیان و بەرهەمەکانی مەلا عەبدولکەریمی مودەڕیس و هەروەها کاریگەری بەرهەمەکانی لەسەر زمان، ئەدەبیات و کتێبخانەی کوردی و هەروەها رۆڵی لە پێکهێنانی کەشی تەبایی و پێکەوە ژیان لەنێوان رەوتە جیاوازە ئیسلامییەکان کرا.

مەلا عەبدولکەریمی مودەڕیس ساڵی 1901 لەدایکبووە و ساڵی 2005 کۆچی دواییکرد. لە تەمەنی 104 ساڵی خۆیدا، زیاتر لە 60 بەرهەمی زانستی، ئەدەبی و ئایینی بە زمانەکانی کوردی و عەرەبی نووسیوە.

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Rudaw

عن مصدر الخبر

قناة رووداو Rudaw

قناة رووداو Rudaw

أضف تعليقـك