كوردى

محەممەد حاجی مەحموود: لە کەرکووک پێشمەرگە لە ئامادەباشی تەواو دایە

قناة رووداو Rudaw
مصدر الخبر / قناة رووداو Rudaw

رووداو -كه‌ركووك 

سکرتێری حیزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان دەڵێ، ئێمە  بۆ پارێزگاریکردن لە کەرکووک لێرەین، نەک بۆ شەڕ و هیوادارین کێشەکان لە رێگەی گفتوگۆوە چارەسەر بکرێن. 

محەممەد حاجی مەحموود ئاماژەی بەوەدا، هێزی پێشمەرگە لە ئامادەباشیدایە بۆ پاراستنی کەرکووک و خەڵکی شارەکەش دڵنیا دەکاتەوە کە هیچ کێشەیەک بۆ ئەوان دروست نابێت.

محەممەد حاجی مەحموود، سکرتێری حیزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند “ئێمه‌ بۆ شه‌ڕ نەهاتووین، هاتووین شاره‌كه‌مان بپارێزین و هیوادارین شەڕ روونەدات، هیواخوازم رێگای گفتوگۆ بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان هه‌ڵبژێرن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بیانه‌وێ شه‌ڕ بكه‌ن و چاویان له‌ خاكی ئێمه‌ بێت ئه‌وه‌ به‌ خوێنی خۆمان ده‌یپارێزین”. 

سکرتێری حیزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان ده‌ڵێت “ده‌زانین حه‌شدی شه‌عبی ئاماده‌باشیان كردووه‌ و هێزیان هێناوه‌ته‌ به‌شیر، به‌ڵام هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ له‌ هه‌موو شوێنه‌كانی خۆی وه‌ستاوه‌ و له‌ ئامادەباشی تەواو دایە”.

دەشڵێت “ئێمه‌ پێمانوابوو دوای رووخانی ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی سه‌دام‌ حوسێن كه‌س بیر له‌ به‌كارهێنانی هێز ناكاتەوە، به‌ڵام وا دیاره‌ حکومڕانی له‌ عێراق ته‌نیا گۆڕانی رووخساره‌كانه‌ و هه‌ڕه‌شه‌ و به‌كارهێنانی هێز له‌لای ئه‌وان نه‌ریتە”.‌ 

داڕشتنەوە؛ راوچی حەسەن 

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Rudaw

عن مصدر الخبر

قناة رووداو Rudaw

قناة رووداو Rudaw

أضف تعليقـك