كوردى

"ده‌یان هه‌زار پێشمه‌رگه‌ به‌چه‌كى قورسه‌وه‌ گه‌یشتنه‌ سنووره‌كانى پارێزگاى كه‌ركووك"

باسنيوز Basnews
مصدر الخبر / باسنيوز Basnews

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ئاسایشی كه‌ركووك (پارتى) ڕاى ده‌گه‌یه‌نێت ده‌یان هه‌زار پێشمه‌رگه‌ به‌ چه‌كى قورس و جبه‌خانه‌یه‌كى زۆره‌وه‌ گه‌یشتنه‌ته‌ سنووره‌كانى پارێزگاى كه‌ركووك و ڕێگه‌ به‌هیچ هێزێك نادرێت پێ بخه‌نه‌ خاكى كوردستانه‌وه‌.

 

له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى ئاسایشی كه‌ركووك (پارتى)دا كه‌ ئه‌مڕۆ هه‌ینى بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ و وێنه‌یه‌كى بۆ (باسنیوز) نێردراوه‌ هاتووه‌ “به‌فه‌رمانى مه‌نسور بارزانى لیواى تایبه‌تى یه‌ك و له‌شكرى گوڵان و هێزه‌كانى پشتیوانى یه‌ك و چه‌ندین لیواى هێزه‌كانى زێره‌ڤانى، به‌ده‌یان هه‌زار پێشمه‌رگه‌وه‌ و به‌چه‌كى قورس و جبه‌خانه‌یه‌كى زۆر و بێشوماره‌وه‌ گه‌یشتنه‌ سنووره‌كانى پارێزگاى كه‌ركووك”.

 

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه‌”به‌ڵێن به‌خه‌ڵكى شارى كه‌ركووك ده‌ده‌ین ڕێگه‌ به‌هیچ هێزێكى دوژمنان ناده‌ین پێی گڵاویان بخه‌نه‌ نێو خاكى پیرۆزى كوردستانه‌وه‌”.

 

شه‌وى ڕابردوو، ئه‌نجومه‌نى ئاسایشی هه‌رێمى كوردستان له‌پێگه‌ى فه‌رمى خۆیدا له‌ تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى تویته‌ر، بڵاویكرده‌وه‌ “زانیاریمان هه‌یه‌ ژماره‌یه‌كى به‌رچاوى سوپاى عێراق و حه‌شدى شه‌عبی به‌تانك و تۆپ و زرێپۆشه‌وه‌ له‌ به‌شیر و تازه‌ له‌ باشوورى كه‌ركووك كۆكراونه‌ته‌وه‌ و به‌پێى زانیارییه‌ هه‌واڵگرییه‌كان نیازى ده‌ست به‌سه‌رداگرتنى كێڵگه‌ى نه‌وتى و فڕۆكه‌خانه‌ و پێگه‌ى سه‌ربازییان له‌ده‌ورووبه‌رى ئه‌م ناوچه‌یه‌ هه‌یه‌”.

 

 

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

عن مصدر الخبر

باسنيوز Basnews

باسنيوز Basnews

أضف تعليقـك