كوردى

سەلاح دەلۆ: بەغدا شەڕمان پێبفرۆشێت ناچارین بەرگری لە خۆمان بکەین

قناة رووداو Rudaw
مصدر الخبر / قناة رووداو Rudaw

رووداو- کەرکووک

بەرپرسی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی کەرکووک گەرمیانی پارتی دەڵێ، ئەگەر بەغدا شەڕمان پێبفرۆشێت ناچارین بەرگری لە خۆمان بکەین. 

سەلاح دەلۆ بەرپرسی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی کەرکووک گەرمیانی پارتی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ئەوان ئامادەن بۆ هەر ئەگەرێکی نەخوازراو و هیوادارین بەغدا بە خۆیدا بچێتەوە و نییەتیان شەڕ نەبێت. 

گوتیشی، بەڵام ئەگەر بەغدا شەڕیان پێبفرۆشت ناچارن بەرگری لە خۆیان بکەن.

شەوی رابردوو تاوەکو بەرەبەیانی هەینی 13-10-2017 پێشمەرگە لە سنوورەکان و خەڵکی کەرکووکیش لەنێو شار لە ئامادەباشیدا بوون بۆ هەر ئەگەرێکی نەخوازراو، دوای ئەوەی زانیاریی هەبوو کە سوپای عێراق و چەکدارانی حەشدی شەعبی دەستیان بە جموجۆڵ کردووە لەسنووری کەرکووک و خورماتوو بەتایبەتی لە گوندەکانی بەشیر و تازە. 

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Rudaw

عن مصدر الخبر

قناة رووداو Rudaw

قناة رووداو Rudaw

أضف تعليقـك