كوردى

فەرماندەیی گشتیی هێزی پێشمەرگەی كوردستان ڕاگه‌یه‌نراوێك بڵاوده‌كاته‌وه‌

باسنيوز Basnews
مصدر الخبر / باسنيوز Basnews

فه‌رمانده‌یی گشتی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ڕاگه‌یه‌نراوێك له‌باره‌ی جموجۆڵه‌كانی شه‌وی ڕابردووی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و سوپای عێراق له‌ له‌ ده‌وروبه‌ری كه‌ركووك بڵاوده‌كاته‌وه‌ و ده‌ڵێ هێزی پێشمەرگە زۆر بە توندی بەرگری لە گەلی كوردستان دەكات.

 

ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ وێنه‌یه‌كی بۆ(باسنیوز)نێردراوه‌ و له‌ به‌شێكیدا هاتووه‌”هەڕەشە و پەلاماردان و شەڕفرۆشتن قبوڵ ناكرێت و چارەسەری هیچ گرفتێك ناكات و هێزی پێشمەرگە زۆر بە توندی بەرگری لە گەلی كوردستان دەكات و ڕێگە نادات بە زمانی چەك و خۆسەپاندنی بەزۆر، مامەڵە لەگەڵ كوردستاندا بكرێت”.

 

ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌ ده‌قی ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌یه‌:-

شەوی ڕابردوو هێزەكانی حەشدی شەعبی و هەندێك لە هێزەكانی سوپای عێراقی دەستیان بە جمووجۆڵ و خۆئامادەكردن بۆ پەلاماردانی ناوچەكانی ژێر دەستەڵاتی پێشمەرگە بە تایبەت لە دەوروبەری كەركووك كردووە. ئەو جمووجۆڵە لەدوای هاندان و دەستلەپشتدانی بیانی و هەروەها لێدوانی هەڕەشەئامێزی چەند ڕۆژی ڕابردووی ژمارەیەك بەرپرسی سەربازی و سیاسی عێراقی دێت لەدژی گەلی كوردستان و ئاماژەی مەترسیداری هەڵگیرساندنی شەڕ و پەلاماردانی كوردستانی تێدایە.

كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و هاوپەیمانان و ڕای گشتیی جیهانی لەوە ئاگادار دەكەینەوە كە ئەو دۆخە نالەبارە دەبێتە هۆی كارەساتی گەورە. ئێمە دژی شەڕ و خوێنڕشتنین، و لە ڕوانگەی هەستكردن بەبەرپرسیارێتییەوە داوا لە حكوومەتی بەغدا دەكەین لە جیاتی جووڵاندنی هێز و خۆسەپاندنی بەزۆر، بێت گفتوگۆ بكات و لەو ڕێگەیەوە گرفتەكان چارەسەر بكرێت. بەڵام هەڕەشە و پەلاماردان و شەڕفرۆشتن قبوڵ ناكرێت و چارەسەری هیچ گرفتێك ناكات و هێزی پێشمەرگە زۆر بە توندی بەرگری لە گەلی كوردستان دەكات و ڕێگە نادات بە زمانی چەك و خۆسەپاندنی بەزۆر، مامەڵە لەگەڵ كوردستاندا بكرێت.

پێویستە هەموو هێزی پێشمەرگەی كوردستانیش لە ئامادەباشیی تەواودا بن بۆ بەرگریكردن لە گەل و خاكی كوردستان و بەرپەرچی هەموو جۆرە هەڕەشە و پەلامارێك بدەنەوە.

فەرماندەیی گشتیی هێزی پێشمەرگەی كوردستان

13ـی 10ـی 2017

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

عن مصدر الخبر

باسنيوز Basnews

باسنيوز Basnews

أضف تعليقـك