كوردى

شێخ جه‌عفه‌ر مسته‌فا: چۆڵكردنی سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه‌ پلانێكی سه‌ربازیی بوو

باسنيوز Basnews
مصدر الخبر / باسنيوز Basnews

فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی سه‌ر به‌ یه‌كه‌ی 70ی پێشمه‌رگه‌ ئاشكرای ده‌كات كه‌ هۆكاری كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانیان له‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌كی ده‌وروبه‌ری كه‌ركووك بۆ جێبه‌جێكردنی پلانێكی سه‌ربازیی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌.

 

شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی سه‌ر به‌ یه‌كه‌ی 70ی پێشمه‌رگه‌ له‌میانه‌ی كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، شه‌وی ڕابردوو حه‌شدی شه‌عبی و پۆلیسی فیدراڵی عێراق به‌ هێزێكی زۆره‌وه‌ هاتوونه‌ته‌ ناوچه‌كانی به‌شیر و تازه‌ له‌ ده‌وروبه‌ری كه‌ركووك و به‌ نامه‌یه‌ك داوایان له‌ وه‌ستا ڕه‌سول فه‌رمانده‌ی میحوه‌ری چواری كه‌ركووك كردووه‌ كه‌ ده‌بێت له‌ماوه‌ی دوو كاتژمێردا ڕێگه‌یان بۆ بكرێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بچنه‌ ناو كه‌ركووك به‌ڵام پلانه‌كه‌یان سه‌ری نه‌گرتووه‌.

ڕوونیشیكرده‌وه‌ كه‌ هۆكاری كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ له‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌كی سه‌ر به‌ دووزخورماتوو و مه‌كته‌ب خالید ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و شوێنانه‌ گونجاو نه‌بوونه‌ بۆ شه‌ڕ و ڕووبه‌ڕوونه‌وه‌ بۆیه‌ به‌ پلانێكی سه‌ربازی چه‌ند سه‌نگه‌رێكیان چۆڵ كردووه‌ و چه‌ند هێزێكیان كشاندووه‌ته‌وه‌ و ئێستا هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ به‌سه‌ر ناوچه‌كه‌دا زاڵن.

 

شه‌وی رابردوو به‌ درێژایی 15 تا 18 كیلۆمه‌تر و قوڵایی 4 كیلۆمه‌تر هێزێكی سه‌ر به‌ یه‌كه‌كانی 70ی پێشمه‌رگه‌ له‌ دووزخورماتوو و مه‌كته‌ب خالید سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه‌یان چۆڵكرد و دواتر هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی شوێنیان گرتنه‌وه‌ و ئه‌مڕۆش چه‌ند وێنه‌و ڤیدیۆیه‌كی ئه‌و هێزانه‌ بڵاوبووه‌وه‌ كه‌ تیایدا سوكایه‌تی به‌ ئاڵای كوردستان ده‌كه‌ن.

 

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

عن مصدر الخبر

باسنيوز Basnews

باسنيوز Basnews

أضف تعليقـك