كوردى

3 كەس بەهۆی ڕووداوێكى هاتوچۆوە لە دوكان بوونە قوربانی

باسنيوز Basnews
مصدر الخبر / باسنيوز Basnews

ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ هه‌ینى له‌سه‌ر ڕێگاى دوكان – سلێمانى، له‌ ڕووداوێكى هاتوچۆدا هاووڵاتیه‌ك گیانى له‌ده‌ست دا و دووانى دیكه‌ش بریندار بوون.

به‌رهه‌م شێرزاد به‌ڕێوه‌به‌رى هاتوچۆى دوكان له‌ لێدوانێكیدا به‌ (باسنیوز)ى ڕاگه‌یاند “ڕووداوه‌كه‌ له‌ نزیك شاره‌دێى پیره‌مه‌گرون بووە، وه‌رگه‌ڕانى ئۆتۆمبێلێكى جۆرى (تۆیۆتا كامیرى) بووه‌ هۆی گیان لەدەستدانی شوفێره‌كه‌ى و برینداربوونی دوو سه‌رنشینی”.

هه‌روه‌ها گوتیشى دواى ڕووداوه‌كه‌ پۆلیس و لایه‌نى په‌یوه‌ندیدار گه‌یشتوونه‌ته‌ شوێنى ڕووداوه‌كه‌ و ته‌رمى شوفێره‌كه‌یان ڕه‌وانه‌ى پزیشكى داد كردووه‌ و برینداره‌كانیش ڕه‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه‌ كراون.

به‌ڕێوه‌به‌رى هاتوچۆى دوكان ئاشكراى كرد ڕووداوه‌كه‌ به‌هۆى تیژڕه‌ویه‌وه‌ بووه‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ى زیاتر له‌ ڕووداوه‌كه‌ دەكەن.

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

عن مصدر الخبر

باسنيوز Basnews

باسنيوز Basnews

أضف تعليقـك