كوردى

وەزارەتی خەزێنەی ئەمریكا سوپای پاسدارانی خستە لیستی سزادانەوە

باسنيوز Basnews
مصدر الخبر / باسنيوز Basnews

پێش كەمێك وەزارەتی خەزێنەی ئەمریكا، سوپای پاسدارانی ئێرانی خستە لیستی سزادانەوە.

وەزارەتی خەزێنەی ئەمریكا لە بڕیارەكەیدا، چوار دەزگای ئێرانی خستە لیستی سزادانی خۆیەوە.

هەر ئێوارەی ئەمڕۆش دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایگه‌یاند وڵاته‌كه‌ی هه‌رگیز رێگه‌ نادات ئێران ببێته‌ خاوه‌نی چه‌كی ناوكی و چالاكییه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست سنووردار ده‌كه‌ن. گوتیشی ئێران هەڕەشەیەكی بەردەوامە بۆ سەر رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

دۆناڵد تره‌مپ له‌ كاتی خستنه‌ڕووی ستراتیژیه‌تی نوێی وڵاته‌كه‌ی له‌ دژی ئێران رایگه‌یاند تاران پاڵپشتی تیرۆر و گرووپه‌ تیرۆریستییه‌كانی وه‌كو حزبوڵڵای لوبنانی ده‌كات. له‌ ته‌واوی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیشدا، كرده‌وه‌ی تیرۆریستی له‌ دژی ئه‌مریكا و كارمه‌ندانی باڵیۆزخانه‌كان ئه‌نجام داوه‌.

سەرۆكی ئەمریكا گوتی ئێران هەروەها پاڵپشتی رژێمه‌كه‌ی ئه‌سه‌د ده‌كات له‌ سووریا، كه‌ چه‌كی كیمیایی له‌ دژی هاووڵاتییانی سڤیل به‌كارهێناوه‌. رژێمی ئێران هه‌ڕه‌شه‌یەكی به‌رده‌وامه‌ بۆ ناسه‌قامگیری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و هه‌ڕه‌شه‌یه‌ بۆ هاوپه‌یمانانمان له‌ ناوچه‌كه‌.

له‌ باره‌ی سوپای پاسدارانی ئێرانیشەوە رایگه‌یاند كە ئه‌و سوپایه‌ به‌رده‌وام كرده‌وه‌ی سه‌ربازی له‌ ده‌ره‌وه‌ی خاكی ئێران ئه‌نجام ده‌دات و له‌ ژێر چاودێری راسته‌وخۆی رێبه‌ری باڵای كۆماری ئیسلامیدایه‌ و هاوكاری ته‌واوی گرووپه‌ تیرۆریستییه‌كان ده‌كات له‌ دژی ئه‌مریكا و له‌سه‌ر دروشمی مه‌رگ بۆ ئه‌مریكا و مه‌رگ بۆ ئیسرائیل كار ده‌كات.

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

عن مصدر الخبر

باسنيوز Basnews

باسنيوز Basnews

أضف تعليقـك