كوردى

بەرادعی: لێدوانی ترەمپ لەدژی ئێران داگیركردنی عێراقی بەبیر هێناینەوە

باسنيوز Basnews
مصدر الخبر / باسنيوز Basnews

محەمەد بەرادعی بەڕێوەبەری پێشووی ئاژانسی نێودەوڵەتی بۆ وزەی ئەتۆم لەبارەی لێدوانەكەی دۆناڵد ترەم سەرۆكی ئەمریكاوە لە دژی ئێران گوتی دۆخی شەڕی داگیركاری عێراقی بەبیر هێناوەتەوە.

بەرادعی لە پۆستێكدا كە لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆری كۆمەڵایەتی (تویتەر)دا بڵاوی كردووەتەوە، بە توندی لێدوانەكەی ترەمپ رەت دەكاتەوە.

بەرادعی نووسیویەتی “پشتگوێخستنی ئەنجامەكانی پشكنینەكانی ئاژانسی وزەی ئەتۆم و پابەندبوونی ئێران بە ڕێكەوتنە ئەتۆمیەكە لەلایەن ترەمپەوە، دۆخی پێشووی ئەمریكا لە كاتی داگیركردنی عێراق بەبیر دێنێتەوە، ئایا هیچ كات فێر دەبین؟”. ئاماژەشی بەوە داوە كە لە كاتی خۆیشیدا ئەوە دووپات كرابووەوە كە عێراق هەوڵی خاوەندارییەتی چەكی ئەتۆمی هەبووە، پێش ئەوەی داگیر بكرێت لە 2003دا.

بەرادعی كە هەڵگری خەڵاتی نۆبڵە بۆ ئاشتی، لە پۆستەكەیدا ئەو پرسیارەی ورووژاندووە كە ئایا ترەم لە پەیامەكەیدا بۆ كۆریای باكوور، ڕێزی لە ڕێكەوتنامە نێودەوڵەتییەكان داناوە؟

ئەمشەو دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا رایگه‌یاند وڵاته‌كه‌ی هه‌رگیز رێگه‌ نادات ئێران ببێته‌ خاوه‌نی چه‌كی ناوكی و چالاكییه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست سنووردار ده‌كه‌ن. گوتیشی ئێران هەڕەشەیەكی بەردەوامە بۆ سەر رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هاوپەیمانەكانی ئەمریكا.

Tu dikarî ev nûçe ji çavkaniya xwendin , Basnews

عن مصدر الخبر

باسنيوز Basnews

باسنيوز Basnews

أضف تعليقـك